riklam

جه‌له‌ولا.. پێشمه‌رگه‌ ئه‌میرێكی داعش ده‌ستگیرده‌كات

kurdistani 12:13 PM - 2014-09-21
بۆماوه‌ی یه‌ك سه‌عات شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وام بووه‌

بۆماوه‌ی یه‌ك سه‌عات شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وام بووه‌

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوری نێوان كۆباشی و ئیمام وه‌یسی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا دوو تیرۆرستیان ده‌ستگیركرد كه‌ یه‌كێكیان ئه‌میری گروپی تیرۆرستی داعشه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ جه‌له‌ولا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 21-9-2014 تیرۆرستانی داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر بازگه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌ نزیك كۆباشی، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ لێیان هاتنه‌ ده‌ست توانیان تیرۆرستان راوبنێن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: له‌ كاتی هه‌ڵهاتنی تیرۆرستانی داعشدا دووان له‌ تیرۆرستان فریای هه‌ڵهاتن نه‌كه‌وتوون و له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: یه‌كێك له‌وتیرۆرستانه‌ی ده‌ستگیركراون ئه‌میری داعشه‌و برایه‌كی به‌رپرسه‌ له‌ كوشتنی 80 كوردی سه‌عدیه‌و خۆشی پێشتر له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند: له‌ هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆدا خۆشبه‌ختانه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه‌.

PUKmedia په‌یامنێرانمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket