riklam

نرخی ده‌رمان به‌رزده‌بێته‌وه‌

kurdistani 12:05 PM - 2014-09-21
وه‌زاره‌تیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ده‌ستبه‌كارنه‌بوونی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ دیاریكردنی نرخی ده‌رمان ده‌گێ

وه‌زاره‌تیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ده‌ستبه‌كارنه‌بوونی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ دیاریكردنی نرخی ده‌رمان ده‌گێ

نرخی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی له‌ نۆرینگه‌كانی سه‌ربه‌ وه‌زراره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رزبوونه‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت و وه‌زاره‌تیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ده‌ستبه‌كارنه‌بوونی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ دیاریكردنی نرخی ده‌رمان ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێكهێنراوه‌.

د.خالس قادر وته‌بێژی وه‌زراره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ده‌رمان له‌ نۆرینگه‌كان بۆ ده‌ستبه‌كارنه‌بوونی ئه‌و لیژنه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه‌ بۆ دیاریكردنی نرخی ده‌رمان پێكهێنراوه‌.

وتیشی: به‌هۆی دیارینه‌كردنی نرخه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ نۆرینگه‌كان ئه‌و هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه‌و نرخیان به‌رزكردۆته‌وه‌، به‌ڵام دوای ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌كه‌ نرخی ده‌رمان دیاریده‌كرێت و هه‌موو ئه‌و نۆرینگه‌و ده‌رمانخانانه‌ سزا ده‌درێن كه‌ پابه‌ند نابن به‌ نرخه‌وه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: ئه‌مریكاو به‌شێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمیان كردوه‌ له‌ ناردنی ده‌رمان بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌وانه‌ش: به‌ریتانیا هۆڵه‌ندا ئیتاڵیا فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا.

PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket