riklam

كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دواخرا

kurdistani 11:43 AM - 2014-09-21
كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخراوه‌ بۆ رۆژی 14-10-2014

كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخراوه‌ بۆ رۆژی 14-10-2014

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كاندا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هیچ رێككه‌وتنێك نه‌بوو له‌ نێوان لایه‌نه‌كان،كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دواخرا.


له‌وباره‌یه‌وه‌ رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌.


وتیشی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ رێككه‌وتنێك نه‌بوو له‌ نێوان لایه‌نه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دواخرا.


راشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخراوه‌ بۆ رۆژی 14-10-2014.


PUKmedia   هۆزان رۆسته‌م / سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket