riklam

45 هه‌زار هاووڵاتی كوردی رۆژئاوا چونه‌ته‌ خاكی توركیاوه‌

kurdistani 11:35 AM - 2014-09-21
به‌هۆی هێرشه‌كانی تیرۆرستانی داعش، ئاواره‌بوون

به‌هۆی هێرشه‌كانی تیرۆرستانی داعش، ئاواره‌بوون

له‌ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا 45 هه‌زار هاووڵاتی كوردی رۆژئاوا، روویان كردووه‌ته‌ خاكی توركیا.


نه‌عمان قۆرتۆلمۆش جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاندووه‌: به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه‌، له‌ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا 45 هه‌زار هاووڵاتی رۆژئاوا كه‌ به‌ ره‌گه‌ز كوردن روویان كردووه‌ته‌ هاتونه‌ته‌ خاكی توركیاوه‌.


راشیگه‌یاندووه‌: ئه‌و ئاواره‌ كوردانه‌ له‌ 8 خاڵی سنوری نێوان سوریا- توركیاوه‌ هاتون به‌ درێژایی 30 كیلۆمه‌تر.


به‌پێی ئه‌و لێدوانه‌ بێت له‌ رۆژی 19-9-2014 توركیا سنوری خۆی بۆ ئاواره‌كانی كوردانی رۆژئاوا كردووه‌ته‌وه‌.


له‌ رۆژی 18-9-2014 تیرۆرستانی داعش ده‌ستیان كردووه‌ به‌ هێرشكردن بۆ سه‌ر شاری كۆبانێ و به‌هۆی كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كانیانه‌وه‌ به‌شێكی زۆر له‌ هاووڵاتیانی ئه‌و شاره‌ كه‌ كوردن ئاواره‌بوون.


PUKmedia   و/ هۆزان رۆسته‌م
سه‌رچاوه‌ / ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket