riklam

یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاری ئاواره‌كانی هه‌رێم ده‌كات

kurdistani 11:05 AM - 2014-09-21
وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌بڕی 25 ملیون دۆلار هاوكاری ئاواره‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن

وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌بڕی 25 ملیون دۆلار هاوكاری ئاواره‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن

وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌بڕی 25 ملیۆن دۆلار هاوكاری ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و بڕیایشه‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆنفرانسێك سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ئاواره‌كان ببه‌ستن.

به‌هرۆزمحه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌تیمێكی لێكۆڵه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌سه‌رۆكایه‌تی خانم یاناهیبا شكوفا سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمیسیونی ئه‌وروپا له‌عیراق كه‌ به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ره‌وشی ئاواره‌كان و پێداویستیه‌كانیان سه‌ردانی سلێمانیان كردووه‌.

له‌دیداره‌كه‌دا تیمه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایانگه‌یاند 28 وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا تائێستا به‌بڕی 25 ملیۆن دۆلار له‌رێگه‌ی رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان و رێكخراوه‌ كانی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هاوكاری ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌.


هه‌روه‌ك ته‌ئكیدیان له‌پاڵپشتی و هاوكاری به‌رده‌وامی ئاواره‌كان كرده‌وه‌و سوپاسی هاووڵاتیان و حكومه‌تی هه‌رێمیان كرد بۆ له‌خۆگرتن و په‌نادانی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی ئاواره‌ له‌هه‌رێمی كوردستان.

تیمه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكرایانكرد له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌شاری به‌غدا كۆنفرانسێك سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ئاواره‌كان ده‌به‌ستن و بانگێشتی پارێزگاری سلێمانیان كرد بۆ ئاماده‌بوون له‌و كۆنفرانسه‌.

له‌به‌رامبه‌رداپاێزگاری سلێمانی وێرای خستنه‌ڕووی كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی پێگه‌ی مێژووی و رۆشتبیری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌وشی پێكه‌وه‌ ژیانی سلێمانی  سوپاسی یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد بۆ به‌هاناوه‌هاتنی ئاواره‌كان و هیوای خواست به‌رده‌وامبن له‌پاڵپشتی ئاواره‌كان و هاوكاریكردنیان.

پارێزگار داواشیكرد یه‌كێتیه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هاوكارییه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستی هاوكاری مرۆیی بیر له‌رێگه‌چاره‌ی تر بكه‌نه‌وه‌ بۆكۆتایهێنان به‌تیرۆرو گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێن و جێگه‌ی خۆیان.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket