riklam

سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌كۆبونه‌وه‌دان

kurdistani 10:26 AM - 2014-09-21
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 21-9-2014، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌.


له‌وباره‌یه‌وه‌ رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا سه‌رۆكی  فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ كۆبوونه‌وه‌دان.


وتیشی: تائێستا هیچ لایه‌نێك كاندیدی نیه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، بۆیه‌ ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ روون نیه‌>

 

راشيگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆببنه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن نه‌بێت پێده‌چێت سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆبونه‌وه‌كه‌ دوابخه‌ن.


PUKmedia   هۆزان رۆسته‌م  /  سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket