riklam

له‌ كوباشی داعش دوای خۆیان بۆمبی چێندراویان به‌جێهێشتووه‌

kurdistani 10:27 PM - 2014-09-20
بۆمبێكی چێندراو به‌ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قییه‌وه‌

بۆمبێكی چێندراو به‌ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قییه‌وه‌

ئه‌مشه‌و 20-9-2014 له‌ كوباشی بۆمبێكی چێندراو به‌ ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قییه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له‌ كوباشی كه‌ دوا سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ سنوری ناحیه‌ی سه‌عدیه‌، بۆمبێكی چێندراو به‌ ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا به‌داخه‌وه‌ چوار پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون، هه‌روه‌ها دوو پێشمه‌رگه‌ش برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی خانه‌قین كراون.

جێی باسه‌، ئه‌و ناوچه‌یه‌ پێشتر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ كۆنترۆڵكرابوو، به‌ڵام هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیان دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ده‌ربهێنن و رزگاری بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام چه‌كدارانی داعش كاتێك زانیبویان توانای روبه‌ڕووبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ داعش نه‌ماوه‌، بۆیه‌ له‌ چه‌ند به‌شێكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بۆمبی چێندراویان به‌جێهێشتووه‌، هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و بۆمبانه‌ پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی كه‌میان ماون و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مشه‌و بۆمبێك به‌ ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia  هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket