riklam

كۆیه‌.. دوو مێردمنداڵ كوژران

kurdistani 09:00 PM - 2014-09-20
ته‌مه‌نیان 13 ساڵان و 14 ساڵانه‌

ته‌مه‌نیان 13 ساڵان و 14 ساڵانه‌

وته‌بێژی پۆلیسی كۆیه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گوندی داوداوای سه‌ربه‌قه‌زای كۆیه‌ دوو مێردمنداڵ له‌رووداوێكی ته‌مومژاویدا كوژران.

رائید كاروان مه‌جید میرخان وته‌بێژی پۆلیسی كۆیه‌ تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 20-9-2014 پۆلیسی كۆیه‌ ئاگادار كرایه‌ له‌كوشتنی دوو مێردمنداڵ له‌گوندێكی سه‌ر به‌قه‌زاكه‌.

وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی كه‌ چوینه‌ شێوینی رووداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ دوومێرد منداڵ له‌ژوورێكدا كوژراون و به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، پێده‌چێت یه‌كێك له‌دوو مێردمنداڵه‌ گوللـه‌ی له‌ده‌ست ده‌رچوبێت و مێردمنداڵه‌كه‌ی دیكه‌ی كوشتبێت و پاشان مێردمنداڵی دووه‌میش خۆی كوشتبێت.

 راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا ته‌رمی ئه‌و دوو مێردمنداڵه‌ له‌پزشیكی دادوه‌ری كۆیه‌یه‌و بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زیاتر ره‌وانه‌ی پزشیكی دادوه‌ری هه‌ولێر ده‌كرێن.

وته‌بێژی پۆلیسی كۆیه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌و دوو مێردمنداڵه‌ ته‌مه‌نیان 13 ساڵان و 14 ساڵانه‌و خاڵۆزاو پورزای یه‌كترن و له‌گوندی داوداوا نیشته‌جێن.


PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د/ دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket