riklam

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ چاوه‌ڕوانی فه‌رمانن بۆ پێشڕه‌وی

kurdistani 08:05 PM - 2014-09-20
چاوه‌ڕوانی فه‌رمانن بۆ پێشڕه‌ویكردن و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ له‌چه‌كدارانی داعش

چاوه‌ڕوانی فه‌رمانن بۆ پێشڕه‌ویكردن و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ له‌چه‌كدارانی داعش

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدان و چاوه‌ڕێی فه‌رمانن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش ده‌ربهێنن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هێزێكی زۆری سوپای عیراق له‌ به‌غداو به‌عقوبه‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی شاره‌بان و ئیمام وه‌یس و صدور به‌ڕێكه‌وتوون به‌ مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداری تیرۆرستی داعش هاتوونه‌ته‌ سه‌عدیه‌و تبج و مه‌رجانه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌و ناوچانه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدان و له‌ئاماده‌باشیدان بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی تیرۆرستانی داعش كه‌ بكرێته‌ سه‌ریان، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ چاوه‌ڕوانی فه‌رمانن بۆ پێشڕه‌ویكردن و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش.

PUKmedia   هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket