riklam

نوسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌رمیان ده‌كرێته‌وه‌

kurdistani 07:59 PM - 2014-09-20
له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و نوسینگه‌یه‌ ده‌كرێته‌وه‌

له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و نوسینگه‌یه‌ ده‌كرێته‌وه‌

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ 20-9-2014 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عيراق بڕیاریدا نوسینگه‌ی له‌گه‌رمیان بكاته‌وه‌.

د. فه‌رهاد قادر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوای چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشوو و ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عیراق داواكرابوو كه‌ نوسینگه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عیراق له‌گه‌رمیان بكرێته‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڕیاریدا كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و نوسینگه‌یه‌ له‌ گه‌رمیان بكاته‌وه‌.

 وتیشی: ئه‌و داوایه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كوردی خولی پێشوو ئه‌م خوله‌وه‌ كراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێك كێشه‌وه‌ له‌خولی پێشوودا نه‌توانرا ئه‌و نوسینگه‌یه‌ بكرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاردرا ئه‌و نوسینگه‌یه‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا بكاته‌وه‌.

 راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كوردانه‌دا چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌وڵی جدیاندا بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و نوسینگه‌یه‌.


PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket