riklam

قه‌ره‌ته‌په‌.. پێشمه‌رگه‌ چه‌ندین گوند ئازاد ده‌كاته‌وه‌

kurdistani 07:55 PM - 2014-09-20
كوژراو و بریندار له‌ناو تیرۆرستاندا هه‌یه‌

كوژراو و بریندار له‌ناو تیرۆرستاندا هه‌یه‌

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 20-9-2014 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چه‌ند گوندێكیان له‌ سنوری جومه‌یله‌ سه‌ر به‌ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ كۆنتڕۆڵكرد و گورزێكی كوشتنده‌یان له‌ تیرۆرستانی داعش دا و چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی داعشیان سوتاند له‌و هێرشه‌ی پێشمه‌رگه‌دا ژماره‌یه‌ك تیرۆرست كوژراو برینداربوون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ هێرشێكی قاره‌مانانه‌دا توانیان چه‌ند گوندێك له‌ سنوری جومه‌یله‌ سه‌ر به‌ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌ رزگاربكه‌ن، چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه‌ ده‌رپه‌ڕێنن زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر به‌ تیرۆرستان بگه‌یه‌نن، خۆشبه‌ختانه‌ له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدو بریندار نییه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: له‌ ئێستادا ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ كه‌ به‌ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌یه‌ ئارامه‌و هاووڵاتیان خه‌ریكی ژیانی ئاسایی خۆیانن و ئه‌و چه‌ند گونده‌ی رزگاركراون له‌ سایه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بارودۆخی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ ئارامه‌.

PUKmedia هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket