riklam

گرتنه‌به‌ری رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتییه‌

kurdistani 07:46 PM - 2014-09-20
هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لال-یان كرد

هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لال-یان كرد

ئه‌مڕۆ 20-9-2014 ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لال-یان كرد.

له‌ دیدارێكدا، هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی خۆشحاڵی خۆیان به‌ گه‌ڕانه‌وه‌و باشتربوونی باری ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ربڕی و هیوایان خواست كه‌ هه‌میشه‌ له‌شساغ و ته‌ندروست بێت بۆ یه‌كێتی و یه‌كێتییه‌كان و بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا، هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی شانازی خۆیان به‌ هه‌ڤاڵێتی و هاوڕێبازی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال دووپاتكرده‌وه‌، كه‌ هه‌میشه‌ رێنوێنی و رێبه‌ریكردنی بۆ یه‌كێتییه‌كان له‌ پێناو سه‌رخستنی ئامانجه‌ دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان بووه‌و هه‌ر ئه‌م رێبازه‌ راست و دروسته‌ش بووه‌ته‌ مایه‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆڕی كوردایه‌تی و خزمه‌تكردندا.

PUKmedia  تایبه‌ت

226202092014_4343.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket