riklam

موتڵه‌گ: هه‌رێم هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی به‌رامبه‌ر ئاواره‌كان نواند

kurdistani 07:32 PM - 2014-09-20
ئاماژه‌ی به‌رۆڵی هه‌رێم كرد له‌هاوكاریكردنی ئاواره‌كان

ئاماژه‌ی به‌رۆڵی هه‌رێم كرد له‌هاوكاریكردنی ئاواره‌كان

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆ 20-9-2014، دا بۆ گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ئاواره‌كان، میوانداری ساڵح موتڵه‌گ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی كرد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ د. شێركۆ مه‌نگوری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رامی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا میوانداری ساڵح موتڵه‌گ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كردو له‌و دانیشتنه‌دا گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ئاواره‌كان.
وتیشی: له‌و دانیشتنه‌دا موتڵه‌گ ئاماژه‌ی به‌ چالاكیه‌كانی ئه‌و  لیژنانه‌كرد كه‌ هه‌ستاون به‌ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان و ئه‌و كێشانه‌ی له‌ كاره‌كانیاندا رووبه‌ڕویان بۆته‌وه‌، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی ئاواره‌كان گه‌یشتۆته‌ 640 هه‌زار خێزان.

د. شێركۆ مه‌نگوڕی روونیشكرده‌وه‌، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان كرد، بۆ پاراستن و هاوكاریكردنی ئاواره‌كان و ئاسانكاریكردن بۆیان.

 هه‌روه‌ها وتی: ساڵح موتڵه‌گ ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، كه‌ هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌بوو به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بێ جیاوازی، ئاماژه‌شی به‌ كاروچالاكی لیژنه‌كان كرد بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان به‌تایبه‌ت له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان.

د. شێركۆ مه‌نگوری راشیگه‌یاند: دوای گفتوگۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا، لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێكبهێنرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای لیژنه‌ی باڵای هاوكاری و فریاكه‌تنی ئاواره‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كێشانه‌ی كه‌ له‌كاری لیژنه‌كه‌دا هه‌بووه‌، كه‌ له‌ماوه‌ی  دوو هه‌فته‌دا له‌ رێگه‌ی راپۆرتێكه‌وه‌ پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كرێت، دواتر دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket