riklam

له‌ موسڵ داعش خانوی مه‌سیحیه‌كان ده‌ته‌قێننه‌وه‌

kurdistani 06:36 PM - 2014-09-20
ماڵه‌ كوردو مه‌سیحی و ئێزیدیه‌كان تاڵان ده‌كه‌ن

ماڵه‌ كوردو مه‌سیحی و ئێزیدیه‌كان تاڵان ده‌كه‌ن

چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش له‌ گه‌ڕه‌كی نور له‌ شاری موسڵ ده‌ستیان به‌ بۆمبڕێژكردنی خانووی مه‌سیحیه‌كان كردووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ مه‌ڵبه‌ندی موسڵی (ی.ن.ك) به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 20-9-2014 چه‌كدارانی داعش 14 خانویان له‌ گه‌ڕه‌كی حه‌ی نور له‌ شاری موسڵ كه‌ زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی مه‌سیحین بۆمبڕێژ كردووه‌و ته‌قاندوویاننه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: چه‌كدارانی داعش له‌پێشدا پشكنین بۆ خانوه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌رشتێكیان به‌دڵ بێت و پێیان باشبێت بۆ خۆیان ده‌یبه‌ن و دواتر خانووه‌كان ده‌ته‌قێننه‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ له‌ناو موسڵ كۆكراونه‌ته‌وه‌و ماڵه‌ كوردو مه‌سیحی و ئێزیدیه‌كان تاڵان ده‌كه‌ن و به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ده‌یگوێزنه‌وه‌ بۆ سنوری نێوان عیراق و سوریا.

له‌ باره‌ی هۆكاری بردنی ئه‌و شمه‌ك و سه‌روه‌ت و سامانی ماڵه‌ كوردو مه‌سیحی و ئێزیدیه‌كان، سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرایكرد كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت چه‌كدارانی داعش ده‌یانه‌وێت خۆیان زیاتر قایم بكه‌ن و به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ دژواره‌ی له‌ناو سوریا دووچاری هاتوون پێداویستیان كه‌مبووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ عیراقه‌وه‌ پێداویستیان بۆ ده‌برێت.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket