riklam

كاتی پێدانی مووچه‌ی مامۆستایان دیاریده‌كرێت

kurdistani 06:21 PM - 2014-09-20
مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران دابه‌شده‌كرێت

مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران دابه‌شده‌كرێت

ئه‌مڕۆ وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌ناڵی NRT ئاشكرای كرد، رۆژی سێ شه‌ممه‌ به‌رواری 23-9-2014 مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت.

وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ كه‌ناڵی NRT راگه‌یاند: رۆژی سێ شه‌ممه‌ مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت، له‌و باره‌یه‌وه‌ م. نه‌جمه‌دین عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی تایبه‌ت بۆ PUKmedia ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت راستكرده‌وه‌، كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی سێشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كات.

وتیشی: هه‌فته‌ی پێشوو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی كۆبوینه‌وه‌و رایانگه‌یاند: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌ وه‌زاره‌ت به‌شی مووچه‌ی مامۆستایان ناكات، چونكه‌ بڕی 160 ملیار دینار مانگانه‌ پێویسته‌ بۆ مووچه‌ی مامۆستایان، به‌ڵام له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ته‌نها بڕی 100 ملیار دینار هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌ناچاری پێدانی مووچه‌ی مامۆستایان كه‌وته‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌.

راشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خوێندنگاكاندا زۆرێك له‌ مامۆستایان گله‌یی و ناڕه‌زاییان هه‌بوو، به‌ڵام زۆربه‌ی خوێندنگاكان ئاماده‌كاری ته‌واو كرابوو بۆ ساڵی نوێی خوێندن.

PUKmedia  سوركێو جه‌لال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket