riklam

ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی سعودیه‌ خۆیان له‌زه‌كات ده‌دزنه‌وه‌

kurdistani 04:47 PM - 2014-09-20
داهاتی ساڵێكیان له‌كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات زیاتر له‌ 761 ملیار ریاڵه‌

داهاتی ساڵێكیان له‌كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات زیاتر له‌ 761 ملیار ریاڵه‌

له‌ پۆستێكدا كه‌ له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ خاوه‌ن كۆمپانیاو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی سعودیه‌ خۆیان له‌ زه‌كات ده‌دزنه‌وه‌، له‌كاتێكدا داهاتی ساڵێكیان له‌ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات له‌و وڵاته‌ 761 ملیار ریاڵه‌.

له‌ پۆسته‌كه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی دا هاتووه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سعودیه‌ قیبله‌ی موسڵمانانی جیهانی لێیه‌و شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی ئایینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌ مه‌زنه‌كه‌یه‌تی (د.خ)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ سعودیه‌ په‌رله‌مان و ده‌ستوورێكی ره‌سمی نیه‌و له‌ رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی شوراوه‌ یاساو رێنماییه‌كان ده‌رده‌چێت و كار به‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌زگای كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات له‌م وڵاته‌ نیگه‌رانی خۆی له‌ دواكه‌وتن و خۆدزینه‌وه‌ی زۆربه‌ی خاوه‌ن كۆمپانیاو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی سعودیه‌ ده‌خاته‌ڕوو، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان لێده‌كات ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆیدا زه‌كاته‌كانیان نه‌ده‌ن، ئه‌وا سزای دارایی زیاتریان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت و ئیجرائاتی یاسایی و شه‌رعیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت.

له‌ به‌شێكی تریشیدا هاتووه‌، به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی شورای سعودیه‌ ده‌رچووه‌، پێویسته‌ هه‌ر خاوه‌ن كۆمپانیاو ده‌وڵه‌مه‌ندێكی سعودیه‌ كه‌ سه‌رمایه‌كه‌ی له‌ نیو ملیۆن ریاڵی سعودی زیاتره‌، زه‌كات بدات و به‌پێی دوائاماری ده‌زگای كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات كه‌ له‌ سعودیه‌ به‌ (مصلحة الزكاة و الدخل) ناونراوه‌، له‌ ماوه‌ی ساڵێكی رابردوودا كۆی گشتی داهاتی ئه‌م ده‌زگایه‌ له‌ زه‌كاتی خاوه‌ن كۆمپانیاو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی سعودیه‌ زیاتر له‌ (761) ملیار ریاڵی سعودی بووه‌، بۆ زانیاری زیاتریش نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر 375 ریاڵی سعودیه‌یه‌و ئه‌م نرخه‌ش ده‌یان ساڵه‌ له‌ سعودیه‌ جێگیره‌.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket