riklam

هێزی دژەتیرۆر لەسەر سنور چاوەڕێی فەرمانە

kurdistani 01:03 PM - 2014-09-20
لەسلێمانیش هێزێكی دژەتیرۆر لەئامادەباشیدایە

لەسلێمانیش هێزێكی دژەتیرۆر لەئامادەباشیدایە

هێزێكی تایبەتی دژەتیرۆر بۆ بەهاناوەچونی كوردانی رۆژئاوای كوردستان گەیشتوەتە سەر سنوری نێوان هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان و لەشاری سلێمانیش هێزێكی دژەتیرۆر لەئامادەباشیدایە تا بەرەو رۆژئاوای كوردستان جوڵەی پێبكرێت.

سەرچاوەیەكی تایبەت لەدژەتیرۆر بە PUKmedia ی راگەیاند: بۆ بەهاناوەچونی كوردانی رۆژئاوای كوردستان كە لەئێستا روبەرٍِووی پەلاماری تیرۆریستانی داعش بونەتەوە هێزێكی تایبەتی دژەتیرۆر لەسەر سنوری نێوان هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستاندایەو چاوەڕوانی رێنمایی یاسایین تا بەشێوەیەكی رەسمی بچنە رۆژئاوای كوردستان.

سەرچاوەكەی راشیگەیاند: لەشاری سلێمانیش هێزێكی تری دژەتیرۆر لەحاڵەتی ئامادەباشیدان  و هەركاتێك فەرمانی جوڵەیان پێبكرێت بۆ رۆژئاوای كوردستان ئەوا بەرەو رۆژئاوا بەڕێدەكەون.

ماوەی چەند رۆژێكە تیرۆریستانی داعش لەرۆژئاوای كوردستان بەتایبەت شاری كۆبانی پەلامارەكانیان بۆ سەر دانیشتوانی ئەو شارە دەستیپێكردوەو مەترسی ئەوەش دەكرێت كە داعش لەناوچەكە روداوی كۆمەڵكوژی هاوشێوەی شەنگال ئەنجامبدات، هەروەها لەبەر پاراستنی گیانیان ژمارەیەكی زۆریش لەدانیشتوانی ناوچەكە شوێنی نیشتەجێبونی خۆیان جێهێشتوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket