riklam

نوێنەرانی عیراق گفتوگۆ لەبارەی ئاوارەكانەوە دەكات

kurdistani 11:37 AM - 2014-09-20
باس له‌ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی جه‌ده‌و پاریسیش ده‌كرێت

باس له‌ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی جه‌ده‌و پاریسیش ده‌كرێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەئامادەبوونی جێگری سەرۆك وەزیران باس لەكێشەی ئاوارەكان دەكات، هەر لەو كۆبوونەوەیەشدا گفتوگۆ لەسەر ئەنجامی كۆبوونەوەكانی جەدەو پاریس دەكرێت. 

رێبوار تەها پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سەوز لەەئنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKmediaی راگەیاند: بەپیی كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ 2014/9/20 ئەنجومەنی نوێنەران، لەكۆبوونەوەكەدا ساڵح موتڵەگ جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری خزمەتگوزاری ئامادە دەبێت تا لەبارەی گەیاندنی هاوكاریەكانی حكومەت بۆ خێزانە ئاوارەكان رونكردنەوە بدات.

وتیشی: هەر لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا باس لەئەنجامی ئەو كۆبوونەوانە دەكرێت كە لەهەردوو وڵاتی سعودیەو فەرەنسا لەبارەی تیرۆرو عیراق بەستراون، هەروەها گفتوگۆ لەبارە داهاتووی عیراقیشەوە بكرێت.

لەبارەی سوێندخواردنی وەزیرە كوردەكانیش لەپەرلەمان، وتی: هیچ زانیارییەكم لەبارەی هاتنی وەزیرە كوردەكان بۆ بەغداو سوێندخواردنیان، سوێندخواردنی وەزیرانی ناوخۆو بەرگریش لەوانەی لەم هەفتەیەدا بێت.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket