riklam

داعش 49 هاووڵاتیە رفێنراوەكەی توركیای ئازاد كرد

kurdistani 10:51 AM - 2014-09-20
داود ئۆغلۆ ده‌ڵێ گه‌یشتونه‌ته‌وه‌ نێو خاكی توركیا

داود ئۆغلۆ ده‌ڵێ گه‌یشتونه‌ته‌وه‌ نێو خاكی توركیا

داعش ئەو 49 كارمەندەی توركیای لەشاری موسڵ ئازادكرد كە سێ مانگ پێش ئێستاو لەكاتی دەستبەسەرداگرتنی شاری موسڵدا دەستگیری كردبوون.

ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند: ئەو 49 بارمتە توركییەی لەلایەن داعشەوە لەشاری موسڵ رفێندرابوون بەیانی ئەمڕۆ 2014/9/20 ئازادكراون و گەیشتونەتەوە نێو خاكی توركیا.

ئۆغلۆ راشیگەیاندوە: هاووڵاتیە توركییە رفێنراوەكان كە ژمارەیان 49 كەس بووە، بەیانی ئەمڕۆ ئازادكراون و دواتر گەیشتونەتەوە نێو خاكی توركیاو پەیوەندیشی بەكونسوڵی توركیاوە  كردوە لەموسڵ كە یەكێك بووە لە بارمەتە رفێنراوەكان و تەئكیدی لەسەر ئەوەكردوەتەوە كە گەیشتونەتەوە نێو خاكی توركیا، بەڵام سەرۆك وەزیرانی هیچ رونكردنەوەیەكی تری لەسەر بارودۆخی بارمتە ئازادكراوەكان و چۆنیەتی ئازادكردنیان نەداوە.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket