riklam

ئه‌مستردام.. پڕۆژه‌ی به‌ ئه‌رشیفكردنی مێژووی ژیانی په‌ناهه‌نده‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

kurdistani 06:54 PM - 2014-09-19
ئه‌م پڕۆژه‌یه‌  زۆر‌ به‌گرنگ و سوود به‌خش ده‌زانین

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ زۆر‌ به‌گرنگ و سوود به‌خش ده‌زانین

یانه‌ی كوردی "میدیــــــا" له‌ ئه‌مستردام، داواتان لێده‌كات، هاوكاری ده‌زگای BMP له‌هۆڵه‌ندا بكه‌ن، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ سه‌رقاڵی پڕۆژه‌یه‌كه‌،‌ ده‌رباره‌ی نوسینه‌وه‌و به‌ئه‌رشیفكردنی ژیاننامه‌ی په‌ناهه‌نده‌كانی ئه‌مستردام، كه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ هاتوون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ (بابان كه‌ركوكی) كه‌ شاعیرو نوسه‌رێكی كورده‌، به‌شداری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی كردووه‌و به‌نیازه‌، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ 12 په‌ناهه‌نده‌ی كوردی نیشته‌جێی شاری ئه‌مستردام بكات، گفتوگۆی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ ماوه‌ی 2 سه‌عات ده‌خایه‌نێت و له‌ناو ماڵی كه‌سه‌كه‌، ده‌بێت به‌ ڤیدیۆ تۆمار بكرێت.
به‌ناوی یانه‌ی كوردی "میدیــــــا"ه‌وه‌، داوا له‌هه‌موو كوردانی نیشته‌جێی ئه‌مستردام ده‌كه‌ین، هه‌ر‌كه‌سێك له‌خۆی راده‌بینێت، كه‌ ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا ده‌توانێت به‌هۆی ئه‌م ئیمه‌یڵ و ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ (بابان كه‌ركوكی)، بكات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه‌ ئاشنا بێت.


0641996532
[email protected]

سه‌رنج..
دڵنیابن ئێمه‌ وه‌ك یانه‌ی كوردی "میدیــــــا" له‌ ئه‌مستردام ئه‌م پڕۆژه‌یه‌  زۆر‌ به‌گرنگ و سوود به‌خش ده‌زانین بۆ نوسینه‌وه‌ی مێژووی په‌ناهه‌نده‌ی كورد له‌ئه‌مستردام و له‌دوا رۆژێكی نزیكدا ده‌بێت به‌ كتێب، هیوادارین به‌ ده‌نگ (بابان كه‌ركوكی)ه‌ه‌وه‌ بچن، بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه‌ی.
 
بۆ په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی كوردی "میدیـــا"ه‌وه‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی‌ 0652521463، 0647988634 یان به‌هۆی ئه‌م ئیمه‌یڵه‌وه‌، زانیاری زیاتر وه‌رده‌گرن.
 
   [email protected]

لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی كوردی "میدیـــا" له‌هۆڵه‌ندا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket