riklam

فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م گورزی‌ ئاسمانی له‌داعش وه‌شاند

kurdistani 04:12 PM - 2014-09-19
چه‌ند شوێنێكی خه‌زنی سوته‌مه‌نی و به‌نزین و چه‌كی قورسی داعش به‌ ته‌واوی له‌ ناوبراون

چه‌ند شوێنێكی خه‌زنی سوته‌مه‌نی و به‌نزین و چه‌كی قورسی داعش به‌ ته‌واوی له‌ ناوبراون

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 19-9-2014 هێزی ئاسمانی فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م گورزی‌ له‌داعش وه‌شاند.

 به‌پێی به‌یاننامه‌ی كۆشكی كۆماری ئیلیزێ، ئه‌و گورزه‌ سه‌ربازییه‌ ئامانجی خۆی پێكاوه‌و فڕۆكه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنه‌كانی خۆیان له‌بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌بو زه‌بی.

وه‌شاندنی ئه‌و گورزه‌ سه‌ربازییه‌ له‌دوای وته‌كانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا فرانسوا هۆڵاند دێت كه‌ دوێنێ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ فه‌ره‌نسا دژ به‌داعش بێده‌نگ نابێت.

به‌ پێی هه‌واڵه‌ سه‌ربازیه‌كانی فه‌ره‌نسا، له‌و گورزه‌دا چه‌ند شوێنێكی خه‌زنی سوته‌مه‌نی و به‌نزین و چه‌كی قورسی داعش به‌ ته‌واوی له‌ ناوبراون.

شایه‌نی باسه‌، رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوو 15-9-2014 كۆنگره‌ی‌ ئاشتی‌ و ئاسایش بۆ عیراق به‌به‌شداریكردنی‌ نوێنه‌رانی‌ نزیكه‌ی 30 ووڵات له‌پاریس رێكخراوو بڕیاردرا هاوپه‌یمانیه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی پێكبهێنرێت بۆ لێدانی گروپی تیرۆریستی داعش.


PUKmedia د.لوئه‌ی جاف/ پاریس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket