riklam

سكۆتله‌ندییه‌كان مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا هه‌ڵده‌بژێرن

kurdistani 11:08 AM - 2014-09-19
له‌ 60% ده‌نگه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه‌

له‌ 60% ده‌نگه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مین جارو پاش سێ سه‌ده‌، له‌ هه‌رێمی سكۆتله‌ندا هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بێت سكۆتله‌ندییه‌كان مانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا پێباشتره‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، له‌ 60% ده‌نگه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه‌و به‌پێی ئه‌نجامه‌كانیش 54% ده‌نگده‌ران ده‌نگیان به‌ (نه‌خێر) داوه‌و مانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا پێ باشتربووه‌، 46% ده‌نگده‌رانیش ده‌نگیان به‌ (به‌ڵێ) داوه‌و سه‌ربه‌خۆییان پێ باشتربووه‌، هه‌ربۆیه‌ به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ سكۆتله‌ندا ناتوانێت سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بهێنێت.
 
له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئالێكس سالمۆند كه‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ده‌كرد به‌گشتی و هه‌وڵ ته‌واوی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی سكۆتله‌ندا سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بهێنێت له‌ تازه‌ترین لێدوانیدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێی وایه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌نده‌ن پابه‌ند ده‌بن به‌وه‌ی كه‌ پێش ده‌نگدان به‌ڵێنیان دابوو ئه‌گه‌ر سكۆتله‌ندا له‌ به‌ریتانیا جیانه‌بێته‌وه‌ ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی زیاتری پێده‌به‌خشن.

PUKmedia  و/ هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket