riklam

سلێمانی.. كۆنسێرتێك له‌پێناو پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ سازكرا

kurdistani 01:13 AM - 2014-09-19
 كۆنسێرته‌كه‌ بۆ پشتیوانی پێشمه‌رگه‌و ئاواره‌كانی شه‌نگال بوو

كۆنسێرته‌كه‌ بۆ پشتیوانی پێشمه‌رگه‌و ئاواره‌كانی شه‌نگال بوو

گروپی میوزیكی سه‌هه‌ند له‌شاری سلێمانی، كۆنسێرتێكی بۆ پشتیوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاواره‌كانی شه‌نگال سازكرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ راستی جه‌ مال كوردی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی گروپی میوزیكی سه‌هه‌ند بۆ PUKmedia وتی: بۆ پشگیری و پشتیوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری ماددی بۆ ئاواره‌كانی شه‌نگال رۆژی 18-9-2014  هه‌ڵستاین به‌ سازدانی كۆنسێرتێك.

وتیشی: له‌كۆنسێرته‌كه‌دا  7 سروودو یه‌ك گۆرانی پیشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان كراو هاتنه‌ ژووره‌وه‌ بۆ میوانان بێبه‌رامبه‌ر بوو، به‌ڵام له‌كاتی كۆنسێرته‌كه‌دا دوو كارمه‌ندی خۆمان هاوكاریان بۆ ئاواره‌كانی شه‌نگال كۆكرده‌وه‌و توانیمان بڕێك هاوكاری ماددی بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ كۆبكه‌ینه‌وه‌.


PUKmedia ئا/ ئه‌ژین قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket