riklam

چه‌كدارانی داعش و عه‌شیره‌تێكی عه‌ره‌ب روبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌

kurdistani 08:46 PM - 2014-09-18
له‌ ریزی چه‌كدارانی داعش دوو كوژراو و دوو بریندار هه‌یه‌

له‌ ریزی چه‌كدارانی داعش دوو كوژراو و دوو بریندار هه‌یه‌

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 18-9-2014 له‌ گوندی دبج كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو قه‌زای داقوق و خورماتوو شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوان چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش و عه‌شیره‌تێكی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه‌ دروستبووه‌و به‌هۆیه‌وه‌ دوو چه‌كداری داعش كوژراون.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش هه‌وڵیانداوه‌ كه‌سێك به‌ناوی وائیل جه‌لال ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ پێشتر یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی سه‌حوه‌ بووه‌ له‌ سنوره‌كه‌، ناوبراو خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌داوه‌و روبه‌ڕووی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش بووه‌ته‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوان چه‌كدارانی سه‌ر به‌ عه‌شیره‌تی ئه‌لب موفه‌ره‌ج و چه‌كدارانی داعش دروستبووه‌.

وتیشی: له‌ ئاكامی شه‌ڕو پێكدادانه‌كه‌دا چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش چوار هاووڵاتی گونده‌كه‌یان كوشتووه‌و خانووی هاووڵاتی وائیل جه‌لالیشیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ له‌ ریزی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعشیش دوو كوژراو و دوو بریندار هه‌یه‌.

هه‌ر به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، به‌هۆی كرداری چه‌وتی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ ناڕه‌زایی زۆر لای عه‌شیره‌ته‌ عه‌ره‌به‌كانی سنوره‌كه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌، بۆیه‌ پێده‌چێت شه‌ڕو پێكدادانی نێوان چه‌كدارانی داعش و عه‌شیره‌ته‌ عه‌ره‌بیه‌كان په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت.

PUKmedia  عومه‌ر غه‌ریب

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket