riklam

هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامده‌بێت

kurdistani 08:00 PM - 2014-09-18
قوباد تاڵه‌بانی پێشوازیكرد له‌به‌رپرسی ئۆفیسی ئاسایشی هاوبه‌شی ئه‌مریكا له‌عیراق

قوباد تاڵه‌بانی پێشوازیكرد له‌به‌رپرسی ئۆفیسی ئاسایشی هاوبه‌شی ئه‌مریكا له‌عیراق

به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری زیاتر بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش، ئه‌مڕۆ 18-9-2014 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ته‌لاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوازیكرد له‌ جه‌نه‌راڵ (به‌دنارك) به‌رپرسی ئۆفیسی ئاسایشی هاوبه‌شی ئه‌مریكا له‌ عیراق و وه‌فدێكی یاوه‌ری.

له‌ دیدارێكدا باس له‌ به‌پیشه‌ییتركردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و چۆنییه‌تی زیاتر به‌یه‌كه‌وه‌ كاركردنی هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ئه‌مریكاو هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی عیراق كرا، هه‌روه‌ها باس له‌ به‌رده‌وامبوونی هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرا تا بتوانن رۆڵی باشتر له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تێرۆرستانی داعش و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان بنوێنن.

له‌ دیداره‌كه‌دا، به‌رپرسی ئۆفیسی ئاسایشی هاوبه‌شی ئه‌مریكا له‌ عیراق رایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌م قۆناغه‌ هاوپه‌یمانی ستراتیژیتانین، هه‌روه‌ها كێشه‌ ته‌نها چاره‌سه‌ری سه‌ربازی نیه‌، به‌ڵكو هه‌ردوولامان دوژمنی هاوبه‌شمان هه‌یه‌، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و دوژمنه‌ پێویستمان به‌ ستراتیژێكی درێژخایه‌ن له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ئه‌مه‌ریكادا.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا، به‌رپرسی ئۆفیسی ئاسایشی هاوبه‌شی ئه‌مریكا له‌ عیراق رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌گرنگزانی كه‌وا توانیویانه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی عیراق رۆڵی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ به‌ده‌ستبهێنن.

پاشان جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئه‌مریكا كه‌ رۆڵیان له‌ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌، رایگه‌یاند: جارێكی تر ئه‌مریكا سه‌لماندی هه‌ر ته‌نها دۆستی رۆژه‌ خۆشه‌كانمان نیه‌، به‌ڵكو ئه‌مریكا دۆستی رۆژی ته‌نگانه‌شه‌.

قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویسته‌ به‌رده‌وامبێت تا رزگاركردنی عیراق له‌ تیرۆرستانی داعش و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ڕه‌شه‌و هه‌وڵه‌كانی تیرۆرستان.

له‌ به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی ئه‌مریكای به‌رز نرخاند كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ به‌پیشه‌ییتركردنی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی جددی و كارا بنوێنێت، كه‌ ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌ نیه‌ بۆ عیراق، به‌ڵكو بۆ پاراستنی عیراقه‌.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket