riklam

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێدەكات

kurdistani 06:07 PM - 2014-09-18
حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ڵێ ئاماده‌یه‌ كێشه‌كان به‌پێی ده‌ستور چاره‌سه‌ربكات

حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ڵێ ئاماده‌یه‌ كێشه‌كان به‌پێی ده‌ستور چاره‌سه‌ربكات

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق گفتوگۆ لەبارەی كێشە ئیدارییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەكات بۆ چارەسەركردنیان.

مەهدی عەلاق بەڕێوەبەری نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق بە تۆڕی هەواڵی عیراق (IMN) ی راگەیاندوە: بڕگەیەكی كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق تایبەت دەبێت بەگفتوگۆكردن لەبارەی چارەسەركردن و یەكلایكردنەوەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

دوای ئەوەی رۆژی 8ی ئەم مانگە كابینەكەی حەیدەر عەبادی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق متمانەی پێدرا، تائێستا ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بێ ئامادەبوونی وەزیرە كوردەكان دوو كۆبوونەوەی ئەنجامداوە.

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئەلعراقییە رایگەیاند: ئەگەر چارەسەری كێشەكان لەگەڵ كورد بەگوێرەی دەستورو لەسایەی دەستور‌و شەراكەتدا بێت، ئەوا ئامادەیە نانێكیان لەگەڵدا بكات بەدوو لەتەوە.

عەبادی ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەو لای خۆیەوە بەڵێنی داوە لەماوەی مانگێك تا سێ مانگی تر كێشەكان لەبەر رۆشنایی دەستوور لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا چارەسەر بكات، بەڵام هەمو ئەو هەوڵانەش پێویستی بەهەنگاوی یەكسان هەیە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket