riklam

داعش دەستبەسەر 21 گوندی كۆبانی دەگرێت

kurdistani 05:55 PM - 2014-09-18
به‌شێكی زۆری دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ ئاواره‌بوون

به‌شێكی زۆری دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ ئاواره‌بوون

تیرۆریستانی داعش هێرشیانكردەتەسەر چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان و دەستیان بەسەر 21 گونددا گرتوە كە دانیشتوانەكەی كوردن.

رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: تیرۆریستانی داعش پەلامارەكانیان بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان چڕكردوەتەوەو شەڕی توندیش لەنێوان یەكینەكانی پاراستنی گەل و تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانە بەردەوامە.

بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ راشیگەیاندوە: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا تیرۆریستانی داعش دەستیان بەسەر 21 گونددا گرتوە لەناوچەكانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای شاری كۆبانی و تیرۆریستانیش لەو پەلامارانەیاندا تانك و زرێپۆش و چەكی قورسیان بەكارهێناوە.

رامی عەبدولڕەحمان ئاماژی بەوەشداوە كە هەزاران كوردی ناوچەكە چەكیان هەڵگرتوەو بەرگری لەخۆیان دەكەن، جگە لەوەش ژمارەیەكی زۆر دانیشتوانی ناوچەكە، ماڵەكانیان جێهێشتوەو ئاوارەبوون.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket