riklam

11 جۆر مریشك قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت

kurdistani 04:33 PM - 2014-09-18
هه‌رجۆره‌ خۆراكێك بێته‌ سنوری كوردستانه‌وه‌ ته‌واوی پشكنینه‌كانی بۆ ده‌كرێت

هه‌رجۆره‌ خۆراكێك بێته‌ سنوری كوردستانه‌وه‌ ته‌واوی پشكنینه‌كانی بۆ ده‌كرێت

به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، (11) جۆر مریشكی هاورده‌كراو له‌ بازاڕه‌كاندا قه‌ده‌غه‌كرا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ رێگه‌ به‌ هاورده‌كردنی ئه‌و جۆره‌ مریشكانه‌ نه‌دراوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بوونی جۆره‌ به‌كتریایه‌ك به‌ ناوی (سالمۆنیدا).

به‌پێی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، هه‌ریه‌ك له‌ جۆره‌كانی مریشكی به‌ستووی خیراتی توركی و كۆراكی كۆی ئۆكرانی و بیت تای توركی و كازمی توركی و ریستۆی ئێرانی و سه‌مره‌ی ئێرانی و بیتسوی توركی كه‌ له‌ جۆری مریشك و سنگی مریشكن هاورده‌كردن و فرۆشتنیان له‌ بازاڕه‌كاندا قه‌ده‌غه‌ بكرێت، به‌هۆی بوونی جۆره‌ به‌كتریایه‌ك به‌ ناوی (سالمۆنیدا).

له‌ به‌شیكی تری نووسراوه‌كه‌دا هۆشداری دراوه‌ له‌ مه‌ترسی چه‌ند جۆره‌ به‌رهه‌مێكی سارده‌مه‌نی ناوخۆیی، وه‌ك بیبسی زین و ئایسكرمی میقدادیه‌و ناسكین، هۆكاری قه‌ده‌غه‌ كردنه‌كه‌شی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆ بوونی جۆره‌ به‌كتریایه‌ك به‌ ناوی (سالمۆنیدا) له‌و سارده‌مه‌نیانه‌دا.

لای خۆشیه‌وه‌ د.خالس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئاگاداری ئه‌و نووسراوه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراقین و وێنه‌ی نووسراوه‌كه‌ش به‌ده‌ست وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم گه‌یشتووه‌، به‌ڵام ئه‌وجۆره‌ مریشكانه‌ی كه‌ له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێكراوه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ رێگه‌ به‌ هاوردكردنی نه‌دراوه‌ بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تیمه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ له‌و نووسراوه‌.

وتیشی: ئه‌و سارده‌مه‌نیانه‌ش كه‌ له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌مان به‌ هاورده‌كردنی نه‌داوه‌، بۆیه‌ هاووڵاتیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌رجۆره‌ خۆراكێك بێته‌ سنوری كوردستانه‌وه‌ ته‌واوی پشكنینه‌كانی بۆ ده‌كرێت ئه‌وكات رێگه‌ی پێده‌درێت بخرێته‌ بازاڕه‌وه‌.

PUKmedia  هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket