riklam

خازر.. روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ ده‌ستیپێكردو پێشمه‌رگه‌ له‌پێشڕه‌ویدایه‌

kurdistani 03:54 PM - 2014-09-18
خۆشبه‌ختانه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ بۆردومان و هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆدا زیانی گیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه‌

خۆشبه‌ختانه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ بۆردومان و هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆدا زیانی گیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه‌

شه‌ڕو پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و تیرۆرستانی داعش له‌ سنوری ناحیه‌ی خازر به‌رده‌وامی هه‌یه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18-9-2014 پێشمه‌رگه‌ گوندێكی گه‌وره‌ی له‌ سنوری خازر كۆنترۆڵكردو له‌ ئێستاشدا هێرشه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی ئه‌و سنوره‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌پێشڕه‌ویدان.

غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ سنوری نێوان خازرو به‌رتله‌ تیرۆرستانی داعش ده‌ستیانكردوه‌ به‌ بۆردومانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و له‌ وه‌ڵامی ئه‌و بۆردومانانه‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌خه‌ستی تۆببارانی داعش ده‌كه‌ن و تائێستاش روبه‌ڕوبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه‌.

وتیشی: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ گوندی شێخ ئه‌میری نزیك حه‌سه‌ن شامی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی خازریان كۆنترۆڵكردو هه‌ر ئه‌مڕۆش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و ناحیه‌ی به‌رتله‌ پێشڕه‌ویان كردووه‌و به‌نیازبوون كۆنترۆڵی بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر مه‌ترسی بۆمبڕێژكردنی رێگاكه‌ نه‌توانراوه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ به‌رده‌وامبن و له‌ ئێستاشدا نزیكبوونه‌وه‌ته‌وه‌ له‌ وه‌رده‌تك كه‌ گه‌وره‌ دێیه‌كه‌و ده‌كه‌وێته‌ سه‌نته‌ری حه‌وت گوند كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ داگیركراون و پێشمه‌رگه‌ له‌پێشڕه‌ویدایه‌.

كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا ناحیه‌ی به‌رتله‌و ده‌وروبه‌ری بۆردومانده‌كه‌ن و تائێستاش بۆردومانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام تائێستا زیانه‌كان نه‌زانراون.

راشیگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ بۆردومان و هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆدا زیانی گیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه‌.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket