ده‌رباز كۆسره‌ت: بایه‌خی تایبه‌ت به‌ڕێگاوبانی گونده‌كان ده‌ده‌ین
kurdistani 03:40 PM - 2014-09-18بڕیارمانداوه بایه‌خ به كادیری خۆماڵی بده‌ین و په‌ره به تواناكانیان بده‌ین
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌هه‌ولێر جێگای بایه‌خه‌و وه‌ك چۆن چاوی جیهانی له‌سه‌ره، ئێمه‌ش هه‌روا به بایه‌خه‌وه لێی ده‌ڕوانین و هه‌وڵده‌ده‌ین به باشترین شێوه زۆرترین پرۆژه‌ی تێدا ئه‌نجامبده‌ین.
ئه‌م وتانه‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن ئه‌مڕۆ 18/9/2014 له‌میانی سه‌ردانی مه‌یدانی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن و رێگاوبانی هه‌ولێرو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستن و چاككردنی رێگاوبانی هه‌ولێرو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بیناسازی هه‌ولێرو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی هه‌ولێر هات، كه تێیدا له‌گه‌ڵ ستاف و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان كۆبووه‌وه‌و سه‌ردانی مه‌یدانی به‌شه‌كانی كرد.
له سه‌ره‌تادا، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی هه‌ولێری كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆبووه‌وه.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن باسی له گرنگی كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كرد‌و رایگه‌یاند: سه‌ردانی ئه‌مڕۆمان به ئامانجی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوونه له كاروباره‌كانتان و زووتر‌و باشتر راییكردنی كاره‌كانی وه‌زاره‌تمان.
وتیشی: هه‌ولێر جێگای بایه‌خه‌و وه‌ك چۆن چاوی جیهانی له‌سه‌ره، ئێمه‌ش هه‌روا به بایه‌خه‌وه لێی ده‌ڕوانین و هه‌وڵده‌ده‌ین به باشترین شێوه زۆرترین پرۆژه‌ی تێدا ئه‌نجامبده‌ین و پرۆژه‌كانیشمان سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌و گونده‌كان بگرێته‌وه.
هه‌ر له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن سه‌ردانی مه‌یدانی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پاراستن و چاككردنی رێگاوبانی هه‌ولێرو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بیناسازی هه‌ولێری كرد‌و له‌نزیكه‌وه له چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی پرسییه‌وه‌و سه‌رجه‌میانی راسپارد كه هه‌وڵبده‌ن به كه‌مترین رۆتینیات و له كه‌مترین كات و به باشترین كوالێتی كار‌و پرۆژه‌كان ئه‌نجامبده‌ن.
كۆتا وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌ردانیكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی هه‌ولێر بوو، له‌میانی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو لێپرسراوی به‌شه‌كان كۆبووه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن ده‌ستخۆشی له ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی هه‌ولێر كرد، كه له سه‌ره‌تای رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌وه هاوكاری ته‌واوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوون له چۆنییه‌تی دروستكردنی رێگا‌و لێدانی ساترو به‌هێزكردنی به‌ره‌كانی جه‌نگ.
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ رایگه‌یاند: له پلان و به‌رنامه‌ماندایه وێڕای درێژه‌دان به پرۆژه ستراتیژییه‌كان بایه‌خی تایبه‌ت به دروستكردنی رێگاوبان بۆ گوند‌و دێهاته‌كان بده‌ین و له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ته‌واوی كاره‌كان ته‌واوبكه‌ین.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن مژده‌ی دایه كادیرانی خۆماڵی و رایگه‌یاند: له‌پاڵ سه‌رجه‌م پرۆژه‌و كاره‌كانی وه‌زاره‌تمان، بڕیارمانداوه به چه‌ندین جۆر‌و شێوازی جیا بایه‌خ به كادیری خۆماڵی بده‌ین و په‌ره به تواناكانیان بده‌ین.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19