riklam

فیلمی خانمێكی كورد له‌ زانكۆیه‌كی ئه‌مریكا نمایش ده‌كرێت

kurdistani 03:18 PM - 2014-09-18
له‌ چه‌ندین زانكۆی ناوخۆی و ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ناوه‌نده‌ كه‌لتوورییه‌كان نمایشكراوه‌

له‌ چه‌ندین زانكۆی ناوخۆی و ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ناوه‌نده‌ كه‌لتوورییه‌كان نمایشكراوه‌

فیلمی سینه‌مایی (بێده‌نگ كچه‌كان ناقیژێنن) له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد  (پوران دره‌خشه‌نده‌) له‌ زانكۆی بێركلی ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كرێت.
فیلمی سینه‌مایی (بێده‌نگ كچه‌كان ناقیژێنن) به‌ ئاماده‌بوونی خانمه‌ سینه‌ماكاری كورد (پوران دره‌خشه‌نده‌) سه‌عات 7ی ئێوارێی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 18ی ئه‌یلولی 2014 له‌ به‌شی ژنان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ هۆڵی ستێفان له‌ دێپاڕتمانی خوێندنه‌وه‌كانی ژنان له‌ زانكۆی بێركلی له‌ ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ده‌چێته‌ سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماو پاشان كۆڕی ره‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م فیلمه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی له‌ هۆڵی كۆنفڕانسی سوڵتان له‌ ناوه‌ندیی رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌م زانكۆیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌م فیلمسازه‌ كرماشانییه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی خوێندكارانی نه‌ته‌وه‌ جۆراوجۆره‌كانی جیهان و بینه‌رانی ئاماده‌بوو ده‌داته‌وه‌.
ئه‌م فیلمه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوودا به‌ ئاماده‌بوونی (پوران دره‌خشه‌نده‌) له‌ چه‌ندین زانكۆی ناوخۆی و ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ناوه‌نده‌ كه‌لتوورییه‌كان نمایشكراوه‌ له‌وانه‌:
(زانكۆی ته‌كنیكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌نكه‌ره‌ له‌ توركیا، زانكۆی (یو.سی.ال.ای) له‌ ئه‌مه‌ریكا، زانكۆی زانستی پزیشكی تاران، زانكۆی شیراز، كۆلێژی زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی زانكۆی عه‌لامه‌ ته‌باته‌بایی تاران، زانكۆی زانستی پزیشكی ته‌ورێز، كۆلێژی ده‌رون ناسی زانكۆی تاران، زانكۆی زانستی پزیشكی كوردستان، زانكۆی بابولسه‌رو زانكۆی ئازادی كه‌ره‌ج).

فیلمی سینه‌مایی (بێده‌نگ كچه‌كان ناقیژێنن) تا ئێستا له‌ فیستیڤاڵی جۆراوجۆر له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هه‌روه‌ها له‌ سینه‌ماكانی وڵاتانی كه‌نه‌داو ئه‌مه‌ریكا نمایشكراوه‌و چه‌ندین خه‌ڵاتیشی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌وانه‌:
 خه‌ڵاتی سیمورغی بلورینی باشترین فیلمی 31ـه‌مین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی فه‌جر له‌ ئێران له‌ روانینی بینه‌رانه‌وه‌، خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ (پوران دره‌خشه‌نده‌) له‌وحه‌ی فه‌خری باشترین فیلمی به‌شی پێشبڕكێی فیلمه‌ بڵنده‌ چیرۆكییه‌كان، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ژن بۆ (ته‌ناز ته‌باته‌بایی) له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان له‌ ئه‌مه‌ریكا، خه‌ڵاتی تایبه‌تی باشترین فیلم له‌ روانینی بینه‌رانه‌وه‌ له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ئارواین له‌ ئه‌مه‌ریكا خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كۆلكه‌ زێڕینه‌ له‌ به‌ریتانیا خه‌ڵاتی باشترین فیلمی سینه‌مایی له‌ چواره‌مین فیستیڤاڵی فیلمه‌ ئێرانییه‌كانی له‌نده‌ن له‌ به‌ریتانیا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاو بۆ (بابه‌ك حه‌میدییان) له‌ جه‌ژنی ئه‌نجومه‌نی ره‌خنه‌گران و نوسه‌رانی سینه‌مای ئێران له‌ ساڵی 2013 و ته‌ندیسی حافزو له‌وحه‌ی فه‌خری باشترین سیناریۆ بۆ (پوران دره‌خشه‌نده‌) و ته‌ندیسی حافزو له‌وحه‌ی فه‌خری باشترین ئه‌كته‌ری پیاو بۆ (بابه‌ك حه‌میدییان) له‌ 14ـه‌مین جه‌ژنی حافز له‌ ئێران.

(بێده‌نگ كچه‌كان ناقیژێنن) له‌ دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له‌ به‌شی تایبه‌ت به‌ فیلمه‌ ئێرانییه‌كان
له‌ میانه‌ی 17ـه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئێلهام له‌ شاری پێرت له‌ ناوه‌ندیی ویلایه‌تیی رۆژئاوای ئوستوڕاڵیا نمایشكرا.

 ئه‌م فیستیڤاڵه‌ له‌ چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی و هه‌روه‌ها به‌شی تایبه‌ت به‌ سینه‌مای ئێران له‌ رۆژانی 3 تا 13ی ته‌مموز  2014 له‌ شاری پێرت له‌ وڵاتی ئوستوڕاڵیا به‌ڕێوه‌چوو.



PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket