riklam

وڵاتی چیك مه‌شق به‌ فڕۆكه‌وانانی عیراق ده‌كات

kurdistani 02:54 PM - 2014-09-18
له‌ئێستادا عیراق پێویستیه‌كی زۆری پێیه‌تی

له‌ئێستادا عیراق پێویستیه‌كی زۆری پێیه‌تی

وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆماری چیك رایگه‌یاند 31 فرۆكه‌وانی عیراقی له‌ناوه‌ندێكی تایبه‌تی كۆماری چیك مه‌شق و راهێنانیان پێده‌كرێت و ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌شده‌كات كه‌ هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق به‌رده‌وامی ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆماری چیك له‌راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌: كۆمپانیای لۆم براگی ره‌سمی كه‌ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌ كاره‌كانی بۆ راهێنانی 31 فرۆكه‌وانی عیراقی ده‌ستپێده‌كات له‌ناوه‌ندی راهێنانی باردوێس كه‌له‌نزیك شاری براگی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌یه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندوه‌: راهێنانه‌كان له‌كۆتایی ساڵی 2014 و سه‌ره‌تایی ساڵی 2015ه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن و راهێنانی ئه‌و فڕۆكه‌وانانه‌ له‌سه‌ر فرۆكه‌ی شمه‌ك و گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی پێویستی جه‌نگی و مرۆییه‌ كه‌له‌ئێستادا عیراق پێویستیه‌كی زۆری پێیه‌تی.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش باسكراوه‌: ئه‌و جۆره‌ هاوكاریانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و وڵاتی كۆماری چیك هه‌وڵده‌دات زۆرترین هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌ش به‌ وڵاتی عیراق بكات و له‌ئاینده‌شدا له‌چه‌ند بوارێكی تری سه‌ربازیدا راهێنان به‌سه‌ربازانی عیراقی ده‌كات.
 
PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket