riklam

سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌

kurdistani 02:53 PM - 2014-09-18
له‌ئێستادا كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ته‌واوی روون نیه‌

له‌ئێستادا كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ته‌واوی روون نیه‌

بڕیاره‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌و پێده‌چێت بڕگه‌یه‌كی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بریتی بێت له‌ناساندنی هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك پایته‌خی ئاشتی.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌رتای هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆببێته‌وه‌ و پێده‌چێت بڕگه‌یه‌كی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بریتی بێت له‌ گفوگۆكردن و ناساندنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك پایته‌ختی ئاشتی و پرۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ بۆ PUKmedia ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بڕیاريشه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا گفتوگۆ بكرێت له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی په‌یڕه‌وی ناوخۆ.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket