هۆكاره بنه‌ڕه‌تیه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی سكۆتله‌ندا
kurdistani 02:28 PM - 2014-09-18تاريق جه‌وهه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی (سیاسی وخۆبه‌ڕێوه‌بردن - نه‌وت وپاره) له هۆكاره بنه‌ڕه‌تیه‌كانی جیابونه‌وه‌ی سكۆتله‌ندایه
سه‌عات 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ 18-9 -2014 به‌كاتی به‌ریتانیا له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی سكۆتله‌ندای شانشینی به‌ریتانیای مه‌زن پڕۆسه‌ی ریفراندۆم به به‌شداری زیاتر له 4 ملیۆن سكۆتله‌ندی ده‌ستیپێكرد، سكۆتله‌ندیه‌كان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆیان ده‌ده‌ن، ئایا ئه‌نجامه‌كه‌ی چۆن ده‌بێت؟ پێشبینی كردن كارێكی ئاسان نیه، چونكه ژماره‌كانی راپرسی پێمان ده‌ڵێن هه‌ردوو بژارده‌ی YES و NO لێك نزیكن، به‌ڵام سبه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌درێته‌وه، زۆرێك ده‌پرسن هۆی چیه سكۆتله‌ندا داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات؟ له‌م 10 خاڵه‌ی خواره‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین ئاماژه به گرنگترین ئه‌و هۆكارانه بكه‌ین كه داوا ده‌كرێت سكۆتله‌ندیه‌كان ده‌نگ بهyes بده‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی سكۆتله‌ندا:
1- ده‌یانه‌وێ به‌پرسارێتی له‌ئه‌ستۆ بگرن و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی حوكمدارێتی بۆ خۆیان بگوازنه‌وه.
ده‌یانه‌وێ ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ رێكبكه‌وێ تا به‌رپرسیارێتی زیاتر بۆ دیموكراسیه‌تین واخۆی سكۆتله‌ندا هه‌بێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه هه‌ر چاوه‌ڕێی چاره‌نووسی و یستمینسته‌ر واته حكومه‌تی به‌له‌نده‌ن بن، پێیان وایه ده‌توانن دادپه‌روه‌ری زیاتر له سكۆتله‌ندا دابین بكه‌ن.
2-ده‌یانه‌وێ حكومه‌تێكیان هه‌بێ كه له‌لای خۆیانه‌وه هه‌ڵبژێردرابێ نه‌ك له له‌نده‌نه‌وه بۆیان دیاری بكرێ، پارتی پارێزگاران له‌ده‌سه‌ڵاتن له‌له‌نده‌ن، به‌ڵام زۆربه‌ی سكۆتله‌ندیه‌كان ئۆپۆزسیۆن بوونیان هه‌ڵبژارد، ره‌نگه فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت ده‌نگ به‌مانه‌وه بده‌ن له به‌ریتانیان، حكومه‌تی سكۆتله‌ندیه‌كان ده‌نگ به‌ریتانیا ده‌ده‌ن هه‌رچی حزبه سیاسیه‌كانیشه به‌دوور ده‌زانرێت كه ده‌نگ به حكومه‌تی به‌ریتانیا بده‌ن، چونكه ده‌بێته ناڕه‌زایی سكۆتله‌ندیه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی پارتی سه‌ربه‌خۆیی له به‌ریتانیا ئامانجیان به‌ره‌و پێكێهنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ره‌و پێكه‌وه ژیانه.
3- نایانه‌وێ به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی زیاتر هه‌بێت داوا ده‌كه‌ن به‌رنامه‌ی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی له سكۆتله‌ندا رابگیرێت، چونكه به‌كارێكی دوور له ئیتیك ده‌زانن، ده‌ڵێن له‌كاتێكدا به‌ریتانیا چاوه‌ڕوان ده‌كات وڵاتانی تر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی رابگرن، به‌ڵام خۆی به‌دوورگرتووه‌و به گوێره‌ی په‌یماننامه‌كه‌ی به‌ریتانیا مۆری كردووه له‌سه‌ر به‌نامه‌ی دروستكردنی چه‌كی ناوكی له‌سكۆتله‌ندا به‌رده‌وامه، ئه‌گه‌ر تۆ بڕوات به ئاشتی هه‌یه له‌جیاتی جه‌نگ پێوسته به‌رناكه‌مه بوه‌ستنیت و كار بۆخزمه‌تی خه‌ڵك وپاراستنی گۆی زه‌وی بكه.
4- دابینكردنی پاره‌ی نه‌وت له ده‌ریاری باكوور
سكۆتله‌ندا له‌رووی سه‌رچاوه‌ی سروشتی نه‌وت زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، زۆربه‌ی باج و داهاته‌كانی پیشه‌سازی نه‌وت راسته‌وخۆ ده‌چێته گیرفانی حكومه‌تی به‌ریتانیا، له‌سكۆتله‌ندا وای باس ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌ربه‌خۆبن ده‌بنه یه‌كێك له‌وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌وروپا.
5- سكۆتله‌ندا پاره‌و سه‌رچاوه‌ی سروشتی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ بێت
هه‌ر له‌كۆنه‌وه به‌وانه‌شی كه‌لایه‌نگری یه‌كگرتووین له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا دان به‌واد ده‌نێن كه سكۆتله‌ندا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆو له‌رووی داراییه‌وه گوزه‌رانی گه‌لی سكۆتله‌ندا باشتر ده‌بێت گه‌ر سه‌ربه‌خۆ بێت.
6- رایان وایه سه‌ربه‌خۆییان ده‌ره‌فتی كاری زیاتریان بۆ دابین ده‌كات
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی داواكری له‌سه‌ر وزه و كاره‌با له‌ئه‌وروپا، سكۆتله‌ندا یه‌كێكه له وڵاته گه‌ورانه‌ی كه ده‌توانی كاره‌باو وزه‌یه‌كی زۆر ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكات، ه‌هۆهی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی سروشتی زۆری هه‌یه دامه‌زراندنی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی وزه ده‌رفه‌تی كاری زیاتر بۆ هاووڵاتیانی دروستده‌كات.
7- بڕوایان وایه جیابوونه‌وه‌یان سوده‌كانی له‌قازانجی تاك و سكۆتله‌ندا ده‌بێت به‌تایبه‌ت خزمه‌تی چاودێری ته‌ندروستی و خانه‌نشین و به‌خێوكردنی منداڵان باشتر ده‌كا، كرێ و باجی ژووری خه‌وتن كه‌مده‌كاته‌وه.
8- بڕوایان وایه كه سه‌ربه‌خۆیی سكۆتله‌ندا یه‌كسانی له‌نرخی كرێنیشتنی دابین ده‌كات، چونكه ئێستا جیاوازیه‌كی زۆر له‌نێوان به‌ریتانیاو سكۆتله‌ندا هه‌یه، به‌هۆیه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاریش زۆر هه‌ژار تر ده‌بێت.
9- بڕوایان وایه كه به‌ریتانیاو سكۆتله‌ندا تێروانینی جیاوازیان له‌باره‌ی پرسه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌یه، بۆیه به‌جیابوونه‌وه‌یان چیتر پێویستیان به‌وه نابێ كه ته‌نازولاتی سیاسی بۆیه‌ك بكه‌ن و كاتی ئه‌وه‌یه هه‌ر وڵاته و به‌ڕێی خۆیدا بڕوات، به‌مه‌ش ده‌بنه باشترین هاوڕێی وڵاتی دراوسێ، نایانه‌وێ به‌زۆر هاوسه‌رگیری سیاسی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا بكه‌ن.
10- تێگه‌ده‌گه‌ن له‌وه‌ی كه‌هه‌ڵبژاردنی no ده‌بێته مایه‌ی روودانی گۆرانكاری خراپتر
گۆرانكاریه‌كه رووده‌دات ده‌نگدانه‌كه به yes یا NO بێت، ئه‌گه‌ر ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌خێربوو ئه‌وكاته ده‌سه‌ڵاتی كه‌مترت به‌سه‌ر ئه‌و گۆرانكاریانه‌دا ده‌بێت كه رووده‌ده‌ن، له‌وانه‌شه حكومه‌تی ویستمنستر ده‌نگدان به NO بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئێستای حكومه‌تی سكۆتله‌ندا به‌كاربینێ، ده‌نگدان بهNO نه‌ك هه‌ر شته‌كان ده‌گۆرێت له‌وانه‌یه گۆرانكاریه‌كان به‌ره‌و خراپتر به‌رێ.
تاريق جه‌وهه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23