riklam

فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستگیركرا

kurdistani 02:07 PM - 2014-09-18
 لیوا روكن عه‌لی فه‌ریجی ده‌ستگیركرا

لیوا روكن عه‌لی فه‌ریجی ده‌ستگیركرا

دوای ئه‌وه‌ی داواكرا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و ئه‌فسه‌رو كه‌سانه‌ بكرێت كه‌تاوانبارن له‌كه‌یسی كوشتارگه‌ی سپایكه‌ر، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18-9-2014 لیوا روكن عه‌لی فه‌ریجی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌دا ده‌ستگیركرا ، كه‌ویستبووی به‌ره‌و وڵاتی لوبنان هه‌ڵبێت ،

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆ PUKmedia وتی: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سڵاحه‌دین له‌یه‌كێك له‌فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراقدا له‌لایه‌ن هێزێكی هه‌واڵگری عیراقیه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌و ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ كرا.
 
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: ماوه‌ی زیاتر له‌ 10 رۆژه‌ بڕیاری لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رو كه‌سایه‌تی سه‌ربازی له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌رچووه‌،  سه‌باره‌ت به‌كه‌یسی تاوانی كوشتارگه‌ی سپایكه‌ر، كه‌له‌ناویاندا لیوا روكن عه‌لی فه‌ریجی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی تێدایه‌.

ئه‌و شه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ناوبراو تاوه‌كو سێ رۆژ پێش ئێستا له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ بووه‌ له‌سنوری ناوچه‌ی بێجی له‌شاری تكریت و فه‌رمانده‌ی هێزێكی تایبه‌ت بووه‌، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌شوێنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی .

لیوا روكن عه‌لی فه‌ریجی به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی ماوه‌ی 2 رۆژ له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ دیارنه‌ماوه‌، هه‌ر بۆیه‌ دواتر له‌لایه‌ن هه‌واڵگری عیراقییه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌و هیچ مۆڵه‌تێكی وه‌زیری به‌رگریشی پێنه‌بووه‌ كه‌ به‌پێی یاسایی سه‌ربازی هه‌ر فه‌رمانده‌یه‌ك له‌و پله‌یه‌ ده‌بێت راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه‌ مۆڵه‌تی پێبدرێت.


PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket