riklam

قه‌ره‌ته‌په‌.. دوای چوار مانگ به‌شه‌ خۆراكی هاووڵاتیان دابه‌شده‌كرێت

kurdistani 02:00 PM - 2014-09-18
شه‌ڕی تیرۆرستان هۆكاری نه‌ناردنی به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌بوو

شه‌ڕی تیرۆرستان هۆكاری نه‌ناردنی به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌بوو

دوای چوار مانگ له‌ تێكچوونی باری ئه‌منی و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌و شه‌ڕی تیرۆرستان له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ستده‌كرێته‌وه‌ به‌ دابه‌شكردنی به‌شه‌ خۆراكی هاووڵاتیانی قه‌ره‌ته‌په‌و جه‌باره‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه‌ راگیرابوو.

ره‌حیم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای دروستبوونی شه‌ڕی داعش و ئه‌و ئاڵۆزیه‌و گرتنی رێگاكان له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ به‌تایبه‌ت رێگه‌ی كه‌ركوك – به‌غدا به‌شه‌ خۆراكی هاووڵاتیان ره‌وانه‌ی ناحیه‌كانی قه‌ره‌ته‌په‌و جه‌باره‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تربكرێت، هه‌رچه‌ند له‌و رووه‌وه‌ ئیداره‌ی پارێزگای دیاله‌ كه‌م ته‌رخه‌م بووه‌، به‌ڵام دواجار به‌هۆی كردنه‌وه‌ی رێگاكه‌وه‌ توانرا دوای چوار مانگ به‌شه‌ خۆراكی هاووڵاتیان دابه‌ش بكرێت.

وتیشی: به‌بڕیارێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌شه‌ خۆراكی سێ مانگ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ نێردراوه‌و مانگی داهاتووش هاتنی به‌شه‌ خۆراك له‌لایه‌ن دیاله‌وه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ له‌باره‌ی دۆخی ئیداری ناحیه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارێزگای دیاله‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد: ئێستاو به‌هۆی ئازادكردنی به‌شێك له‌و شوێنه‌ ستراتیژیانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندی ناحیه‌كانی قه‌ره‌ته‌په‌و جه‌باره‌ی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی دیاله‌و قه‌زای خانه‌قین پچڕاندبوو تاراده‌یه‌ك باشتربووه‌، به‌ڵام تاكه‌ كاردانه‌وه‌یه‌كیان كه‌هه‌بووبێت ناردنی به‌شه‌ خۆراكی هاووڵاتیان بووه‌، هیوادارین له‌ئاینده‌دا بتوانن هاوكاری زیاتر بكه‌ن و كێشه‌كانی ترمانیش بۆچاره‌سه‌ر بكه‌ن.

له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منیشه‌وه‌ ره‌حیم محه‌مه‌د وتی: دۆخی ئه‌منی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری زۆر جێگیره‌ تیرۆرستانی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا بوونیان نیه‌ و چالاكیه‌كانیان كه‌وتووه‌ته‌ دیوی باشوری چیای حه‌مرینه‌وه‌و پێشمه‌رگه‌ به‌وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه‌ له‌سه‌نگه‌ردایه‌ بۆیان.



PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket