riklam

سلێمان به‌گ.. ته‌رمی هه‌شت كه‌س ده‌دۆزرێته‌وه‌

kurdistani 01:52 PM - 2014-09-18
سیان له‌ ته‌رمه‌كان داعشن

سیان له‌ ته‌رمه‌كان داعشن

ئه‌مڕۆ 18-9-2014 له‌ ناوچه‌ی سلێمان به‌گ له‌ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا ته‌رمی هه‌شت كه‌س ده‌دۆزرێنه‌وه‌، سێ ته‌رمیان سه‌ر به‌گروپی تیرۆرستی داعش بوون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ سلێمان به‌گ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا ته‌رمی هه‌شت كه‌س دۆزراونه‌ته‌وه‌.

وتیشی: له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ سیان له‌و ته‌رمانه‌ سه‌ر به‌گروپی تیرۆرستی داعشن .

راشیگه‌یاند: ته‌رمی منداڵێكیش له‌ناو ئه‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌دا بووه‌و چوار ته‌رمه‌كه‌یتریش نه‌ ناسراونه‌ته‌وه‌.

وتیشی: ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia توانا كفری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket