riklam

بڕیاری پڕچه‌ككردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا په‌سه‌ند ده‌كرێت

kurdistani 11:40 AM - 2014-09-18
ده‌بێت 90 رۆژ جارێك سه‌رۆك ئۆباما راپۆڕتێك به‌رزبكاته‌وه‌

ده‌بێت 90 رۆژ جارێك سه‌رۆك ئۆباما راپۆڕتێك به‌رزبكاته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بڕیاری پڕچه‌ككردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریای په‌سه‌ند كرد.


ستراتیجیه‌كه‌ی سه‌رۆك ئۆباما بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌ لایه‌ن 273 گۆنگرێسمانه‌وه‌ ئیمزای له‌سه‌ر كراوه‌، هه‌روه‌ها راهێنان و پڕچه‌ككردنی ئۆپۆسزیۆنی وڵاتی سوریا به‌شێكه‌ له‌و ئستراتیجییه‌.


 هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كۆنگرێسمانه‌كانی سه‌ر به‌ هه‌ردوو حزبی دیموكراتی و كۆماری دژی ئه‌و ئستراتیجیه‌ بوون به‌ڵام دواجار په‌سه‌ندكرا، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای سه‌رۆك ئۆباماو ئیمزای له‌سه‌ر بكات و ببێت به‌ بڕیارێكی ئه‌سمی ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندبن به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئستراتیجێتییه‌.


 دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ش ده‌بێت 90 رۆژ جارێك سه‌رۆك ئۆباما راپۆڕتێك به‌رزبكاته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئستراتێجێتیه‌كه‌و تا چه‌ند ئۆپۆزسیۆنی سوریا سودمه‌ندبوون له‌و چه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆیان دابینكراوه‌.


PUKmedia    و/ هۆزان رۆسته‌م
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket