riklam

كێ ئه‌گه‌ر بمایه‌ ئێستا چی‌ ئه‌كرد؟ ‌

kurdistani 10:51 AM - 2014-09-18
.

.

گاندی: ئه‌پاڕایه‌وه‌ بیكه‌ن به‌ڕاوێژكاری سه‌ربازیی حكومه‌تی بریتانیا.

حه‌سه‌ن زیره‌ك: دنیای ئه‌كرد به‌ ته‌شه‌بوس هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازێكی بۆ دابنێ.

ئه‌ره‌ستۆ: هه‌موو شه‌وێ له‌به‌رنامه‌ی ته‌باوناته‌بادا قسه‌كه‌یان له‌ده‌ما ئه‌كرد به‌شه‌كر.

فیساغۆرس: له‌به‌شی ئه‌ندازه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ دائه‌مه‌زرا.

جیڤارا: لای سه‌رۆكی هه‌رێمی بۆلیڤیا پۆستێكی بندیواری وه‌رئه‌گرت.

لوقمانی حه‌كیم: له‌ژێر پرده‌كه‌ حه‌بی مریشك‌و كه‌ڵه‌شێری ئه‌فرۆشت.

جان جاك رۆسۆ: به‌ئه‌كاونتی ساخته‌ له‌فه‌یسبوك جنێوی به‌گۆته‌و ڤۆڵتێر ئه‌دا.

مه‌جنون: له‌فه‌یسبوك به‌س كچی‌ ئاد ئه‌كرد.

ئوم كه‌لسوم: حه‌فته‌ی سیدییه‌كی شه‌ڕه‌به‌ندی تۆمار ئه‌كرد.

سه‌یید عه‌لی ئه‌سغه‌ر: فۆڕمی پڕ ئه‌كرده‌وه‌ بۆ رادیۆی روداو.

تووت عه‌نخ ئامون: داوای ئه‌كرد مه‌سئوله‌كان بچنه‌ ناو جه‌ماوه‌ره‌وه‌.

كارڵ ماركس: نه‌وتی قاچاخی ئه‌فرۆشت.

ڤان كوخ: گوێچكه‌ی خه‌ڵكی ئه‌بڕی.

ئه‌دیسۆن: نه‌قڵ ئه‌كرا بۆ به‌شی‌ ته‌جاوزاتی دائیره‌ی كاره‌با. 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket