riklam

یه‌كێتی هه‌میشه‌ سه‌رقافڵه‌ی گیانبه‌خشینه‌ له‌پێناو نیشتمان

kurdistani 08:11 PM - 2014-09-17
پێشمه‌رگه‌ له‌ مێژوودا سه‌روه‌ری گه‌وره‌ی تۆماركردووه‌

پێشمه‌رگه‌ له‌ مێژوودا سه‌روه‌ری گه‌وره‌ی تۆماركردووه‌

ئه‌مڕۆ 17/9/2014 شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی نوێنه‌رانی هه‌رێمه‌كانی كانتۆنی كوردستانی رۆژئاوا.

له‌ دیدارێكدا، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین باسی له‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌و شه‌ڕكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ دژی تیرۆرستانی داعش بۆ سنوره‌كه‌ كردو رۆڵی هاووڵاتیان و چین و توێژو پێكهاته‌ جیاجیاكانی به‌گرنگ وه‌سفكرد له‌ پشتیوانی و هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرو ناحه‌زانی دیموكراسی شانبه‌شانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌هه‌ر كات و ساتێكدا، له‌وڕووشه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌ قاره‌مانێتی و گیانفیدایی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان كرد له‌ پاراستنی خاكی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان.

شێركۆ میروه‌یس دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ك چۆن له‌ مێژوودا سه‌روه‌ری گه‌وره‌ی تۆماركردووه‌، به‌هه‌مانشێوه‌ ئێستاش له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا پڵنگ ئاسا به‌گژ تیرۆرو ناحه‌زانی دیموكراتی چووه‌.

له‌ به‌شێكی تری باسه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌و كۆده‌نگی و یه‌كڕیزییه‌ی كورد كرد له‌ به‌رامبه‌ر تیرۆرو پاراستنی كوردستان له‌هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی داعش و گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و خاكی نیشتمان، هه‌روه‌ها رۆڵی كوردانی رۆژئاوای به‌رز نرخاندو جه‌ختی له‌سه‌ر زیاتر هه‌ماهه‌نگی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمه‌كانی كانتۆنی كوردستانی رۆژئاواو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرده‌وه‌.

لای خۆشیانه‌وه‌ ئاماده‌بووان سوپاسی هه‌ڵوێستی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینیان كرد له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی كه‌ لێیانكرا، پاشان رۆڵی (ی.ن.ك) و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان به‌گرنگزانی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ تاریكپه‌ره‌ستانه‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها پشتیوانی و هاوكاری خۆیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌و یه‌كێتی دووپاتكرده‌وه‌و رایانگه‌یاند كه‌ به‌ به‌رده‌وامی سه‌رقافڵه‌ی گیانبه‌خشین بوون له‌ پێناو خاكی نیشتمان و پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان.

PUKmedia  دیارجه‌وهه‌ر - خانه‌قین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket