riklam

وه‌زیره‌ كورده‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو ده‌كه‌ن؟

kurdistani 07:22 PM - 2014-09-17
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نوێنه‌ران تایبه‌ت ده‌بێت به‌ سوێندخواردنی وه‌زیره‌كان

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نوێنه‌ران تایبه‌ت ده‌بێت به‌ سوێندخواردنی وه‌زیره‌كان

سبه‌ینێ 18-9-2014 كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ سوێندخواردنی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام پێده‌چێت وه‌زیره‌ كورده‌كان ئاماده‌ی سوێندخواردن نه‌بن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ د.به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز ئه‌مڕۆ 17-9-2014 به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دانیشتنی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق تایبه‌ت ده‌بێت به‌ سوێندخواردنی وه‌زیره‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه‌ تائێستا پڕنه‌كراونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ تا سبه‌ینێ هاوپه‌یمانی شیعه‌و سوننه‌كان رێكبكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌ بۆ شیعه‌كانه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری كه‌ بۆ سوننه‌كانه‌ پڕبكرێته‌وه‌.

وتیشی: سه‌باره‌ت به‌ وه‌زیره‌ كورده‌كان تائێستا هیچ شتێك له‌ئارادا نییه‌ كه‌ بێن بۆ نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان و سوێندبخۆن، پێده‌چێت ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌بن.

د.به‌ختیار شاوه‌یس راشیگه‌یاند: تائێستا ئێمه‌ وه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاگادارنه‌كراوینه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئایا هیچ كه‌سێك له‌ وه‌زیره‌ كورده‌كان دێن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ سوێندخورادن یان نایه‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket