riklam

لێپرسراوی كۆمیته‌ی سه‌عدیه‌ كۆچی دوایی كرد

kurdistani 06:32 PM - 2014-09-17
هه‌میشه‌ لای هاووڵاتیان و خه‌ڵكی سه‌عدیه‌ كه‌سێكی خۆشه‌ویست بوو

هه‌میشه‌ لای هاووڵاتیان و خه‌ڵكی سه‌عدیه‌ كه‌سێكی خۆشه‌ویست بوو

ئه‌مڕۆ 17/9/2014 له‌ گۆڕستانی خدر زنده‌ به‌ ئاماده‌بوونی شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 8ی رێكخستنی خانه‌قین و هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ندو یه‌كێتی و خێزان و بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو و به‌شێك له‌ هاووڵاتیانی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری، مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی كادری پێشكه‌وتووی (ی.ن.ك) خالید مه‌حمود لێپرسراوی كۆمیته‌ی سه‌عدیه‌، به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و مه‌راسیمه‌دا، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین مێژوو و قۆناغه‌كانی ژیان و خه‌باتی خوالێخوشبووی روونكرده‌وه‌و تیشكی خسته‌سه‌ر تواناو هه‌ڵوێسته‌كانی له‌ به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد، راشیگه‌یاند: به‌هۆی خاكیبوون و هه‌ڵوێسته‌ جوانه‌كانی له‌ خزمه‌تكردن به‌ هاووڵاتیان، پردێكی په‌یوه‌ندی پته‌وی دروستكردبوو له‌ نێوان یه‌كێتییه‌كه‌ی و هاووڵاتیاندا، بۆیه‌ هه‌میشه‌ لای هاووڵاتیان و خه‌ڵكی سه‌عدیه‌ كه‌سێكی خۆشه‌ویست بوو.

وتیشی: كۆچكردن و له‌ده‌ستدانی كادرێكی دڵسۆزو خاوه‌ن خه‌بات كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی دروستكرد، بۆیه‌ داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ سه‌بوری و دڵنه‌وایی به‌ خۆمان و كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی بدات و رۆحی به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.

PUKmedia  دیار جه‌وهه‌ر - خانه‌قین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket