مه‌لا به‌ختیار:یه‌كێتی ره‌گ و ریشه‌ی مێژوویی له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌یه
kurdistani 08:22 PM - 2014-09-16ئه‌و حزبانه شه‌هید ده‌به‌خشن كه به‌قوڵی له‌لێپرسراوێتی مێژوویی خۆیان گه‌یشتوون
ئه‌مڕۆ 16/9/2014 مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌ستی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) له چوارچێوه‌ی پێشوازیكردن له كۆمیته‌ی سورداش و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی دۆڵی سورداش، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه "ئه‌و حزبانه شه‌هید ده‌به‌خشن و ئه‌و تێكۆشه‌رانه شه‌هید ده‌بن، كه به قوڵی له لێپرسراوێتی مێژوویی خۆیان گه‌یشتوون".
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه، كه‌سایه‌تی و هه‌ڤاڵانی كۆمیته‌ی سورداش سوپاس و ستایشی پێشمه‌رگه‌یان كرد له سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كان و به‌تایبه‌ت گه‌رمه‌سێر، كه توانیویانه روبه‌ڕووی داعش ببنه‌وه‌و رێگه‌بگرن له‌وه‌ی هیچ كاره‌ساتێك به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بێت، ئاماژه‌شیان بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌موو ئه‌و سه‌ركرده‌و فه‌رماندانه‌ی یه‌كێتی كه له‌م ناوچه‌یه‌ن و له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ن، بۆ جارێكی‌تر سه‌لماندیانه‌وه كه مایه‌ی خۆڕاگریی و قاره‌مانێتین و بۆ سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی مایه‌ی شانازین، هه‌روه‌ك هیواخوازیش بوون كه هێزی پێشمه‌رگه، هه‌میشه سه‌ركه‌وتووبن و دڵنیایی خۆیشیان نیشاندا كه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا گه‌له‌كه‌مان و هێزی پێشمه‌رگه، سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر دوژمنان و ناحه‌زانی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا تۆمارده‌كات.
هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاند: "یه‌كێتی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا، خۆشناوتر بووه‌و له ویژدانی خه‌ڵكدا ده‌چێته‌وه دۆخی جارانی خۆی".
لای خۆیه‌وه، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ی كردن و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هاتنتان له سورداش و دۆڵی جافه‌تییه‌وه، له سلێمانییه‌وه، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی و یه‌كێتییه‌كان له خۆشی و ناخۆشیدا، هه‌میشه تێكه‌ڵی جه‌ماوه‌رو خه‌ڵكی كوردستان بووه، وتیشی: "یه‌كێتی، یه‌كێتی رۆژگاری ته‌نگانه‌و به‌ته‌نگه‌وه‌چوونی ناخۆشییه‌كانیشه"، روونیشیكرده‌وه "ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی ره‌گ و ریشه‌یه‌كی مێژوویی له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌یه‌و له ویژدانی خه‌ڵكدا جێگه‌یه‌كی هه‌یه، كه هه‌ركاتێك، له ته‌نگانه‌دا، یه‌كێتی له بێژنگ بدرێته‌وه، ئه‌وا به پاكێتی و گیانفیدایی خۆیه‌وه ده‌مێنێته‌وه".
وتیشی: هه‌موو كه‌سێك له مێژووی خۆیدا، ئه‌گه‌ر رۆژێك، مانگێك، ساڵێك، له شه‌ڕێك له ریزه‌كانی، له سه‌نگه‌ری یه‌كێتی تێكۆشابێت، ئێستا زیاتر شانازی به یه‌كێتییه‌وه ده‌كات، كه حزبه‌كه‌ی، مێژووه‌كه‌ی، قوربانییه‌كانی تائێستا به‌رده‌وامه‌و درێژه به خه‌بات و به‌رگری له كورد‌و كوردستان و دیموكراسیش ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه كه له (23) ساڵی راپه‌ڕیندا، یه‌كێتی چ رۆڵێكی هه‌بووه‌و جه‌ختیشیكرده‌وه كه "هه‌موو ئه‌و پڕوپاگه‌نده، قسه‌و قسه‌ڵۆكانه‌ی له‌سه‌ر فه‌رمانده‌كان و پێشمه‌رگه ده‌كران، هیچیان سه‌وز نه‌كرد، چونكه ته‌نگانه مه‌حه‌كه، نه‌ك بوختان و قسه‌ی بریقه‌داری پشتی مایكرۆفۆنه‌كان" و راشیگه‌یاند كه "هه‌موو ئه‌وانه‌ی قسه‌ی بێ بناغه‌یان ده‌كرد، كه گوایه یه‌كێتی توانای به‌ره‌نگاری نه‌ماوه، هیوادارین ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه قسه‌كانی خۆیان له‌بیربێت و ده‌شبینن كه یه‌كێتی نه‌ك له‌خۆی، به‌ڵكو له هه‌موو ئه‌زمونه‌كه‌ش چ به‌رگرییه‌كی بێوێنه‌ی عه‌سكه‌ری، سیاسی، ئه‌من و راگه‌یاندن ده‌كات و خوێنی فه‌رمانده‌و شه‌هیدانمان زۆربه‌ی پڕوپاگه‌نده‌كانی ره‌وانده‌وه، ئه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌یان ده‌كرد، نه قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه له‌به‌رچاو ده‌گرن و نه له‌سه‌ر كاره‌ساته‌كان قسه ده‌كه‌ن و نه هه‌ڵوێستیشیان له‌سه‌ر رووداوه‌كان لێ بیستراوه، به‌داخه‌وه هیچ كام له‌وانه نه‌یانتوانی رسته‌یه‌كیش له‌سه‌ر كاره‌ساته‌كان بڵێن"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ئه‌وانه‌ی نه شه‌ڕیان پێده‌كرێت و نه هیچ كام له‌و قسانه ده‌توانن بكه‌ن، كه یه‌كڕیزی كوردایه‌تی پته‌و بكات، ئایا ناشتوانن ببنه هانده‌ری پێشمه‌رگه؟ ناتوانن دڵی پێشمه‌رگه خۆش بكه‌ن؟ ئایا ناتوانن ببنه مایه‌ی ته‌سه‌لای دڵی كه‌سوكاری شه‌هیدان و رۆحی شه‌هیدان؟ یان ئه‌وانه كاره‌ساته‌كانیان لێ بووه‌ته حه‌كایه‌تی مێش!.
مه‌لا به‌ختیار جه‌ختیشیكرده‌وه كه به‌شبه‌حاڵی خۆمان به‌زۆری زۆرداری به‌هیچ كه‌سێك ناڵێین وه‌ره ببه به پێشمه‌رگه‌و چه‌كمان بۆ هه‌ڵبگره، به‌ڵام هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت قسه‌ی باش بكات، خۆ ئه‌گه‌ر هاووڵاتی نه‌توانێت قسه بكات، به‌ڵام با حزبی سیاسی به لێپرسراوێتییه‌وه هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت، چونكه حزب و سه‌ركرده‌ی سیاسی لێپرسراوێتیی ئه‌خلاقی و مێژوویان له‌سه‌رشانه‌و هه‌قیشه هه‌ڵوێستی سیاسی له ئاستی هه‌موو لایه‌نه‌كانی رووداوه‌كه وه‌ربگرن، ئه‌گه‌رنا ئه‌ی بۆ حزبی سیاسی و سه‌ركرده‌ی سیاسین؟!
راشیگه‌یاند: "هه‌ر حزبێك، لێپرسراوێتی سیاسی هه‌ڵنه‌گرێت، ئه‌وا بۆی نییه حه‌شرو نه‌شر به میللـه‌تێك، به حزبێك بكات، كه مێژووه‌كه‌ی له خوێن هه‌ڵكێشراوه، خراپتریش له‌وه، پیلانیش له یه‌كێتی بگێڕی".
له كۆتایی دیداره‌كه‌شیدا، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی ته‌ئكیدیكرده‌وه كه یه‌كێتی حزبێكه له خوێن هه‌ڵكێشراوه، هه‌ر له سه‌ركردایه‌تی و فه‌ره‌مانده‌كانی، تا كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی، درێغیان نه‌كردووه له هه‌موو گیانفیداییه‌ك، یه‌كێتی خاوه‌نی (17) هه‌زار شه‌هیدی سه‌نگه‌رو (1624) هه‌زار شه‌هیدی له‌سێداره‌دراوه، وتیشی: هیچ حزبێك هه‌روا شه‌هید نابه‌خشێت و هیچ كه‌سێكیش به ئاره‌زوو خۆی به‌شه‌هیدكردن نادات، به‌ڵكو ئه‌و حزبانه شه‌هید ده‌به‌خشن و ئه‌و تێكۆشه‌رانه شه‌هید ده‌بن، كه به قوڵی له لێپرسراوێتی مێژوویی خۆیان گه‌یشتوون، ئه‌و حزبانه‌ش خۆیان له شه‌هید به‌خشین و سه‌ركرده‌كانیان خۆیان له شه‌هیدبوون ده‌دزنه‌وه، ئه‌وانه به رق و كینه چاندن سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و بۆ ده‌ستكه‌وتی رۆژگار بیروباوه‌ڕه‌كانیان پێچایه‌وه، به‌ڵام یه‌كێتی، به قوڵی له لێپرسراوێتی مێژوویی خۆی گه‌یشتووه، شه‌هیدیش ده‌به‌خشێت و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، هیوادارم، ئێستا هه‌موو لایه‌ك له‌م راستییه نه‌ك تێگه‌یشتبێت، به‌ڵكو باشیش بزانێت، یه‌كێتی ئێستا وریاتر له جاران، ئه‌ركه سیاسی و عه‌سكه‌رییه‌كانی، له عیراق و ناوچه‌كه‌و سه‌رانسه‌ری كوردستاندا راده‌په‌ڕێنێت، با گرفته ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی هیچ لایه‌ك چه‌واشه نه‌كات، هه‌ر رێگه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و گرفته دیموكراسییه‌كان، له قازانجی هه‌موو لایه‌كمانه‌و به‌س، ئومێده‌وارین دێڕی رووداو و هاوكێشه‌كان به‌وردی بخوێندرێته‌وه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23