riklam

عادل موراد هه‌واڵێكی هەفتەنامەی باس بەدۆردەخاتەوە

kurdistani 05:55 PM - 2014-09-16
لێدوانم بۆ هیچ پەیامنێرێكی باس نەداوە

لێدوانم بۆ هیچ پەیامنێرێكی باس نەداوە

عادل موراد سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رەتیدەكاتەوە لێدوانی بۆ هیچ پەیامنێرێكی هەفتەنامەی باس دابێت و ئەو هەواڵەش بەدرۆدەخاتەوە كە بەناوی ئەوەوە بڵاوكراوەتەوە.

ئەمڕۆ هەفتەنامەی باس لەڕاپۆرتێكیدا لێدوانێكی بەناوی عادل مورادەوە بڵاوكردوەتەوە، بەڵام عادل موراد رەتیدەكاتەوە لێدوانی بۆ هیچ پەیامنێرێكی ئەو هەفتەنامەیە دابێت، بە PUKmediaی راگەیاند:سەرلەبەری ئەو لێدوانەی باس بەناوی منەوە بڵاویكردوەتەوە بەدرۆدەخەمەوەو ئەو هەواڵەشی بڵاویانكردوەتەوە دورە لە راستیەوە.

وتیشی: لێدوانم بۆ هیچ پەیامنێرێكی باس نەداوە، بەڵام ئەوان بەناوی منەوە قسەیان بڵاوكردوەتەوە.

باسی لەوەشكردە كە ئەو وەڵامی ئەوانە ناداتەوە كە لەسەریان نوسیوە، چونكە پێیوایە یەكڕیزی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپێش هەموو شتێكەوەیە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket