riklam

وتمان گۆڕان؛ گۆڕانكاری بكا، بەڵام...

kurdistani 11:30 AM - 2014-09-16
وتمان گۆڕان؛ گۆڕانكاری بكا، بەڵام نەك بەو رادەیە! ‌

وتمان گۆڕان؛ گۆڕانكاری بكا، بەڵام نەك بەو رادەیە! ‌

وتمان گۆڕان؛ گۆڕانكاری بكا، بەڵام نەك بەو رادەیە! ‌

دۆستایەتی بەرژەوەندخوازانەی گۆڕان لەگەڵ ״برایانی پارتی״ بەقەولی كاك عومەری سەید عەلی مەعلومی گشت لایەكە.
لەئاستی حكومەتدا، ئەو رێككەوتنەی لێكەوتەوە كە گۆڕان لەپشتەوە ویستی هەر خۆی شەریكی ״حكومەتی بنكەفراوان״ بێ.
هەمووان بینیمان ئەم دۆستایەتییەی گۆڕان لەگەڵ پارتی تەجاوزی هەموو رێكەوتن‌و دۆستایەتییەكی كردووەو بۆتە پاشكۆیەتییەكی بێ ئەملاولا، موریح بۆ پارتی، چونكە گۆڕان ئەو گەرموگوڕییەی نەماوە كە پێشتر بەرامبەر ״دەسەڵات״ هەیبوو. موریحیش بۆ گۆڕان كە دەسكەوتە رۆژانەییەكانی بەبێ هیچ كێشەیەك دەچنێتەوە، بەدەر لەوەفاداری بۆ بەرنامەو خیتابی سیاسییان.
بەڵام ئەم دۆستایەتییە بگاتە ئەو ئاستەی وەك ئەوەی لەگفتوگۆكانی پارێزگای سلێمانیدا هەستی پێدەكرێ‌و گەیشتە ئەوەی پارتی بەئاشكرا رایبگەیەنێ ״لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگ بەگۆڕان دەدات״، خۆی لەخۆیدا گۆڕانكارییەكی دراماتیكییە كە هیچ كەسێك پێشبینی نەدەكرد. خەڵك پێشبینی دەكرد گۆڕان خۆی نەك خەڵكی تر بگۆڕێت، بەڵام گۆڕانێكی تا ئەو رادەیە دراماتیكی كە پارتی بگاتە متمانەی تەواو بەڕەوتی لەمەودوای بزووتنەوەی گۆڕان، جێگەی سەرنجە.
ئێستا خەڵكی سلێمانی لەوە دەگەن كە گۆڕان لەپێناوی ئەوەی گورز لەیەكێتی بوەشێنێ‌و پشتی یەكێتی لەئەرز بدا ئامادەی هەموو جۆرە رێككەوتنێكی ژێربەژێرەو ئامادەی هەموو هەڵپەیەكی سیاسییە. بەڵام بگاتە ئاستی ئەوەی كە تەجاوزی هاوپەیمانەكانی دوێنێی خۆی، یەكگرتوو و كۆمەڵی ئیسلامی بكا‌و ریزبەندی سیاسی وا گۆڕانكاری بەسەردا بێ كە نەك هەر ئەوان بەجێ بهێڵێ، بەڵكو هاوجووت بێ لەگەڵ سیاسەتی پارتی بەتایبەتی لەشوێنی خۆڵەمێشی نفوزی یەكێتی‌و گۆڕان كە سلێمانییە.
ئەمە بەڕاستی گۆڕانكارییەكی دراماتیكیی وایە كە رەنگە هیچ گۆڕانخوازێكی دڵسۆز خەونی بەمۆتەكەی لەوجۆرەوە نەبینیبێ، چونكە گوتاری سیاسی چەند ساڵی رابردووی گۆڕان بەوجۆرە بیناكراوە كە دژی دەسەڵاتە‌و دەریشكەوت تەفسیریان بۆ دەسەڵات تەنها، یەكێتی بووەو پێیان خۆش بووە لەبەشی دووەمی دەسەڵات خۆش بن، لەپێناوی ئەوەی بەشی یەكەمی دەسەڵات كە یەكێتییە، بدەن بەئەرزا.
ئەمە پەرەسەندنێكی زۆر دراماتیكییە كە رەنگە نە گۆڕانخوازەكان بتوانن ئیستیعابی بكەن، نە داب‌و نەریتی سیاسی پێی هەزم بكرێ، نە مێژووی سیاسی سلێمانیش شتی لەو جۆرەی بەخۆیەوە بینیبێ.
ئەمە موفاجەئەیەكە بۆ ئەوانەی خەونی گەورەیان بەگۆڕانەوە دەبینی، بەڵام موفاجەئەیەكی گەورە نییە بۆ یەكێتییەكان‌و خەڵكی تریش، چونكە بزووتنەوەیەك كە لەسەر بنەمای رق‌و كینەو دژایەتیكردنی یەكێتی دروست بووبێ ئەنجامەكەی روونە كە هەموو هەڵوێستێكی سیاسی رەچاو دەكا بۆ ئەوەی لەناو سلێمانیدا رووبەڕووی یەكێتی ببێتەوە.
بێگومان؛ دۆستایەتی‌و هاوپەیمانی تەكتیكی‌و ستراتیجی مافی رەوای هەموو حزبێكی سیاسییەو ئەمە بۆ پارتی شتێكی نۆرماڵە، چونكە لەناو ئەنجومەنی پارێزگادا ئەندامی هەیە، بەڵام ئەم دەستوبردی‌و ئەم وەرگۆڕانە گەورەیەی گۆڕان، لەڕاستیدا هەر لەحزبێك دەوەشێتەوە كە هیچ بنەمایەكی فیكری‌و سیاسی نەبێ‌و سیاسەتەكانی سیاسەتی رۆژ بن‌و بەگوێرەی بەرژەوەندییەكانی رۆژو بەگوێرەی رق‌و كین‌و ئیرەیی بینا كرابێ.
بۆیە رەخنەكردنی ئەم دۆستایەتییەی گۆڕان لەگەڵ پارتی خودی گۆڕانخوازەكان دەگرێتەوە، پێش ئەوەی پارتی یان یەكێتی یان یەكگرتوو یان كۆمەڵ یان لایەنێكی تر بگرێتەوە.
بۆچی ئەو فرمێسك‌و خوێنەی حەڤدەی شوبات گەیشت بەو ئاكامەی كە پارتی رووگەی ئەوەڵ‌و ئەخیری بزووتنەوەی گۆڕان بێ لەپێناوی یەكلاییكردنەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی كە بابەتێكی دیموكراسییە. رەنگە ئەمساڵ لای حزبێك بێ، بەڵام رەنگە سبەی لای حزبێكی تر بێ.


ئارام خەمزەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket