riklam

یەكێتی لەپاشەكشەی كاتییەوە بۆ...

kurdistani 11:19 AM - 2014-09-16
هونەر رەسوڵ ئەحمەد‌

هونەر رەسوڵ ئەحمەد‌

دوای ئەنجامەكانی ئەیلولی رابردوو
یەكێتی لەپاشەكشەی كاتییەوە بۆ سەركەوتنی بەردەوام ‌



هەڵبژاردنی ساڵی رابردوو، وەك چۆن وێستگەیەكی گرنگ بوو بۆ هەرێمی كوردستان‌و ململانێكانی گواستەوە قۆناغێكی تر، لەهەمانكاتیشدا بۆ یەكێتی گرنگی‌و تایبەتمەندی خۆی هەبوو. چونكە یەكێتی لەم هەڵبژاردنەدا توشی پاشەكشەیەكی كاتی بوو، ئەنجامەكانی ئەوكات بۆ هەموولایەك جێگەی هەڵوەستە بوو. چونكە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەرگیز شایستەی خەبات‌و مێژوو و سەروەریەكانی یەكێتی نەبوو. لەگەڵ ئەوەشدا یەكێتی ئەنجامەكانی وەك خۆی قبووڵكردو دانی نا بەوەی یەكێتی لەم هەڵبژاردنەدا پاشەكشەی كردووە، ئەمەش نمونەیەكی جوان بوو، یەكێتی بەم كارەی توانی چەند هەنگاو ئەزمونی هەڵبژاردن‌و گیانی یەكتر قبوڵكردن‌و پاشەكشەو سەركەوتن بباتە پێشەوە.
یەكێتی‌و قوربانیدان
بەدرێژایی مێژوو یەكێتی لەچەندین وێستگەدا، لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی‌و خەمی گرنگی نەتەوەیی قوربانی بەخۆی‌و خواستەكانی داوەو زۆر كات یەكێتی لەپێناوی دەستخستنی دەسكەوتێكی نیشتمانی یان رێگری كردنی لەئاشوبێكی ناخۆیی، وازی لەمافێكی رەوای خۆی هێناوە .
هەموومان لەسەرئەوەكۆكین سەرباری ناكۆكییەكانی ناوخۆی یەكێتی‌و زۆرجار دەرنەكەوتنی یەكێتی لەیەك شێوەدا، بەڵام هۆكاری گرنگی پاشەكشەی یەكێتی لەهەڵبژاردنی ساڵی رابردوو ، درێژكردنەوە ماوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بوو، بەڵام خوێندنەوەی وردی دۆخەكەو خەمی یەكریزی‌و دروستنەبونی ململانێی توندی نێو خۆی، وای لەیەكێتی كرد لەنێوانی رەش‌و سپی پارتی‌و ئۆپۆزسیۆنی ئەوكات باسی رەنگی جیاواز بكات‌و هەوڵیدا چارەسەرێكی گونجاو بۆدۆخەكە بدۆزێتەوە.
رەنگە كەسانێك هەبن پێیان وابێ ، دۆزینەوەی رێگای سێیەم كە دوو ساڵی تربوو تا بارزانی درێژە بەكارەكانی بدات كارێكی بێ ستراتیژی یەكێتی بووە، بەڵام هەركەسێك بەووردی سەرنج لەوكاتە بدات  بۆی روندەبێتەوە، كەهەرێمی كوردستان لەوكاتەدا بەقۆناغێكی سەختدا گوزەری دەكردو  ململانێی ئەوكاتی ئۆپۆزسیۆن‌و پارتی هەرگیز سودی بەقۆناغەكە نەدەگەیاندو ئەگەری كێشەو ئاستەنگ هەبوو، لەبەردەم هەڵبژردن‌و مەترسی راستەقینە بوو بۆ ئاشتی كۆمەڵایەتی، ئەمە جگە لەوەی یەكێتی بەپشتگیری كردنی لەدوو ساڵی بارزانی، دەستووری بەیاسا گەڕاندەوە پەرلەمانی كوردستان‌و لەئێستادا ئاسان دەتوانرێت هەموار بکرێتەوەو چۆن بەرژەوەندی گشتی تێدایە بەم جۆرە دابرێژرێتەوە.
ئێستا كەساڵێك بەسەر ئەنجامەكانی ئەوكاتدا تێپەر دەبێت یەكێتی لەدۆخێكی تری جیاواز دایەو یەكێتی وەك هەمیشە یەكێكە لەكارەكتەرە سەرەكیەكانی گۆرەپانەكەو خاوەن سەنگ‌و پێگەی ناوخۆی‌و هەرێمیەو لەرووی سیاسیەوە یەكێكە لەژمارە بەهێزەكانی ئێستای ناوچەكە، لەرووی سەربازیشەوە لەشەڕی ئازادكردنی خاكی كوردستان سەركردەكانی هاوشانی پێشمەرگانی كوردستان دەجەنگن.
هەستانەوە، دوای پاشەكشە
لەكۆتایدا مەبەستمە بڵێم، ئەنجامی نەخوازراوی ئەوكات‌و سەركەوتنی هەڵبژاردنی 30 نیسان دەرخەری ئەو راستیەن كەیەكێتی هەرگیز حیزبی شكستی هەمیشەیی نییەو دوای هەرپاشەكشەیەكی كاتی چاوەروانی هەستانەوەو تەوژمی زیاترە ئەمەش یەكێكە لەجیاوازیە زۆر سەرەكیەكانی یەكێتی لەگەڵ حزبەکانی‌تردا.
لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا یەكێتی دەبێـت زۆر باش ئەنجامەكانی ئەیلولی ساڵی رابردووی لەپێش چاوبێت‌و هەگیز یەكێتی لەو پەنجەرانە نەداتەوە كە لەوكاتەدا بونە هۆی ئەوەی بنكەی جەماوری یەكێتی حیزبەكەیان سزابدەن، چونكەجەماوەری یەكێتی جیاواز لەجەماوەری حزبەكانی ترەو هەمیشە قسەی خۆی هەیەو هەڵەو كەموكورتی بەسەردا ناگوزەرێت.
ئێستا یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان تەنها خاوەنی 18 كورسی پەرلەمانیە، بەڵام ئەو تیمەی یەكێتی لەپەرلەمان توانیویەنە كارێكی وا ئەنجام بدەن كە شایستەی مێژوو سەنگی یەكێتی بێت‌و رۆڵی گرنگ‌و بەرچاویان هەیە لەپەرلەمان، لەهەمانكاتدا توانیویانە چەندین كاری گرنگ لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان ئەنجام بدەن.

هونەر رەسوڵ ئەحمەد‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket