riklam

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر نرخی به‌نزین ده‌دات

kurdistani 08:40 PM - 2014-09-15
وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌ لێدوانێكی د.عیزه‌ت سابر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌پێویستی ده‌زانێت له‌ باره‌ی لێدوانه‌كانی د.عیزه‌ت سابر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری و وه‌به‌رهێنانی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ رایگه‌یاندووه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قازانجێكی زۆر ده‌كات له‌ فرۆشتنی به‌نزین به‌ نرخی 900 دینار، له‌كاتێكدا پارێزگای كه‌ركوك لیترێك به‌نزین به‌ 800 دینار ده‌فرۆشێت، ئێمه‌ رایده‌گه‌یه‌نین كه‌:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 30 دۆلار وه‌ك تێچووی كۆمپانیاكان ده‌دات، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی نه‌وته‌كه‌ی هه‌نارده‌ بكردایه‌، ئه‌وا ده‌گه‌یشته‌ 100 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، واته‌ به‌ قازانجی 70 دۆلار.
ئه‌گه‌ر هیچ توانایه‌كی پاڵاوتن له‌ كوردستاندا بوونی نه‌بوایه‌، ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك به‌نزینی له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرد به‌ نرخی 152 دۆلار بۆ به‌رمیلێك، (ئه‌مه‌ش به‌پێی نرخی نێوده‌وڵه‌تی 950 دۆلار بۆ یه‌ك ته‌ن، له‌گه‌ڵ تێچووه‌كانی گواستنه‌وه‌ به‌ 200 دۆلار بۆ یه‌ك ته‌ن بۆ كوردستان).
له‌به‌رئه‌وه‌، پوخته‌ی تێچووی بنه‌ڕه‌تی بۆ به‌رمیلێك به‌نزین بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:
152+30-70=112 دۆلار (900 دینار بۆ لیترێك، به‌ گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ 159 لیتر هه‌یه‌ له‌ به‌رمیلێكدا).
سه‌رباری ئه‌وه‌، دووباره‌ ده‌بێت 100 دۆلاری تر بۆ هه‌ر به‌رمیلێك زیادبكرێت بۆ ئه‌و ژماره‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌، چونكه‌ به‌غدا داوای ده‌كات له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و له‌ بودجه‌ی هه‌رێمی ده‌بڕێت، ئه‌مه‌ش تێچووی به‌رمیلێك له‌ به‌رهه‌مه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته‌ 212 دۆلار، واته‌ 1700 دینار بۆ هه‌ر لیترێك نه‌ك 400 دینار.
سه‌باره‌ت به‌ كه‌ركوك كه‌ لیترێك به‌نزین به‌ 800 دیناره‌، ئه‌و سووته‌مه‌نیه‌ی كه‌ركوك پێكهاته‌یه‌كی پله‌ نزمی تێدایه‌ كه‌ پێیده‌ڵێن نه‌فتا، كه‌ به‌نزین نیه‌، چونكه‌ ژماره‌یه‌كی نزمی ئۆكتانی هه‌یه‌ كه‌ (80)یه‌ له‌گه‌ڵ رادده‌یه‌كی زۆر له‌ مادده‌ی گۆگردی مه‌ترسیدار به‌ڕێژه‌ی (300 بۆ 500 پی پی ئێم)، ئه‌مه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌نزینی خاوێنی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئۆكتانی به‌رزه‌ له‌ نێوان (88) بۆ (89) دایه‌و بڕی (50 پی پی ئێم) كه‌متر له‌ گۆگردی تێدایه‌ كه‌ هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ باشترین پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سازش بكات له‌سه‌ر كوالیتی و به‌نزین به‌هه‌مان مواسه‌فاتی كه‌ركوك دابه‌شبكات، ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌توانێت لیترێك به‌نزین بدات به‌ 800 دینار، یان زۆر هه‌رزانتری بكات، به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان سازشكردنی له‌مجۆره‌ له‌سه‌ر كوالیتی قبوڵناكه‌ن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket