riklam

جەعفەری: چەندین وڵات ئامادەن بۆ هێرشكردنەسەر داعش

kurdistani 07:49 PM - 2014-09-15
هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عیراق پێویستان بەچەكە

هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عیراق پێویستان بەچەكە

وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند داعش مەترسیەكی گەورەیە بۆ سەرجەم وڵاتان و پێویستە هەموان كار بۆ لەنابردنی ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە بكەن و چەندین وڵاتیش ئامادەی پشتیوانی سەربازیان نیشانداوە بۆ عیراق

ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عیراق لەمیانەی پەراوێزی كۆنگرەی پاریس بۆ ئاشتەوایی و چەسپاندنی ئاسایش و لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش لەعیراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند: داعش مەترسیەكی گەورەیە بۆ سەرجەم وڵاتان، بۆیە پێویستە هەموان كار بۆ لەناوبردنی ئەو رێكخراوە تیرۆریستیە بكەین بەشێوەیەكی هاوبەش.

جەعفەری باسی لەوەشكرد وڵاتانی بەشداری كۆنگرەكە چەند پرسێكی گرنگ و جیاوازیان لەسەر ئاستی ناوخۆی عیراق و جیهانیش وروژاندوەو گەیشتونەتە ئەنجامێك بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست، بۆ  بەرەنگاربونەوەی تیرۆرو لەناوبردنی داعش.

وەزیری دەرەوەی عیراق راشیگەیاند: بەهۆی داعشەوە، نزیكەی دوو ملیۆن هاووڵاتی عیراق لەشوێنی نیشتەجێبونی خۆیان ئاوارەبوون كە ئەوەش بەدوو شێوەیەو هەندێكیان بۆ ناوچەكانی تری عیراق و بەشێكیان بۆ وڵاتانی دەرەوەی عیراق.

جەختی لەوەشكردەوە كە وڵاتانی بەشداربووی كۆنگرەكە تەئكیدیان لەسەر هاوكاریكردنی ئاوارەكانی عیراق كردوەتەوە هەروەها چەندین وڵاتیش ئامادەی پشتیوانی سەربازیان نیشانداوە بۆ عیراق، كە پشتیوانی سەربازی لەهەموو هاوكارییەكانی تر بۆ عیراق گرنگترە، ئەویش لەڕێی هێرشی ئاسمانیەوە، پتەوكردنی هێزەكانی سوپای عیراق و پێشمەرگە بەچەكی پێشكەوتوو كە لەئێستادا پێویستیەكی گرنگە بۆ بەرەوپێشبردنی باری ئەمنی عیراق و گەڕانەوەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی بۆ حكومەتی عیراقی و گەڕاندنەوەی خێزانە ئاوارەكان بۆ شوێنی خۆیان. 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket