riklam

به‌ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیری دارایی مووچه‌ ده‌گاته‌ هه‌ێم

kurdistani 06:41 PM - 2014-09-15
حكومه‌تی عیراقی ره‌زامه‌ندی داوه‌ له‌سه‌ر ناردنی موچه‌

حكومه‌تی عیراقی ره‌زامه‌ندی داوه‌ له‌سه‌ر ناردنی موچه‌

بودجه‌ی هه‌رێم و موچه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه‌ له‌و كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوانه‌ی كه‌ تائێستا ماوه‌ته‌وه‌، بڕاریشه‌ له‌ دوای ده‌ست به‌كاربوونی حكومه‌تی عیراقی به‌ هه‌فته‌یه‌ك موچه‌ی هاووڵاتیان به‌ شێوه‌ی سولفه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ ئیمزای وه‌زیری داراییه‌ كه‌ پشكی كورده‌، وابڕیاریشه‌ له‌هه‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ركردایه‌تی كورد به‌ فه‌رمی كه‌سێك وه‌ك وه‌زیری دارایی حكومه‌تی عیراقی ده‌ستنیشان بكات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ 15-9-2014 به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و موچه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك بووه‌ له‌و كێشانه‌ی كه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربونمانه‌وه‌ ئێمه‌ به‌ جدی كارمان له‌سه‌ر كردووه‌و، له‌ زۆربه‌ی كۆبونه‌وه‌كانماندا داوای ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌و چاره‌سه‌ركردنیمان كردووه‌.

وتیشی: حكومه‌تی عیراقی بڕیاریداوه‌ له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ده‌ستبه‌كاربونییه‌وه‌ به‌شێوه‌ی سولفه‌ پشكی موچه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت كه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ماوه‌ته‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌وه‌زیری دارایی عیراقییه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ پشكی كورده‌، بۆیه‌ پێویسته‌ وه‌زیری دارایی به‌زویی ده‌ستبه‌كاربێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و بڕیاره‌ پێویستی به‌ ئیمزای وه‌زیری داراییه‌، پێویستیشه‌ حكومه‌تی عراقی پابه‌ند بێت به‌و بڕیارو به‌ڵێنانه‌ی داوییه‌تی و له‌واده‌ی خۆیدا جێبه‌جێ بكرێت.

به‌ختیار شاوه‌یس جه‌ختی كرده‌وه‌: وه‌زیری دارایی كه‌ پشكی كورده‌ دوای ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ ده‌سه‌ڵاتیدا هه‌یه‌ سه‌ربه‌خۆ و راسته‌خۆ ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕێت له‌سه‌ر ناردنی موچه‌و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناتوانێت بڕیاری وه‌ستان و نه‌ناردنی موچه‌و بودجه‌ بدات.

دوای ئه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ بڕیارێكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی پێشوو بڕدرا و بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگه‌ بودجه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه‌، له‌ ئێستاشدا بڕیاره‌ له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیری دارایی كه‌ پشكی كورده‌ موچه‌ی هاووڵاتیان به‌ شێوه‌ی سولفه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.

PUKmedia سوركێو جه‌لال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket