riklam

میروه‌یس: پێشمه‌رگه‌ هاووڵاتیانی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان ده‌پارێزن

kurdistani 05:14 PM - 2014-09-15
به‌ڵێنیان دووپاتكرده‌وه‌ بۆ پشتیوانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌

به‌ڵێنیان دووپاتكرده‌وه‌ بۆ پشتیوانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌

وه‌فدێكی حزبی ئیسلامی عیراقی به‌ سه‌رپه‌رشتی حه‌مدی حه‌سون جێگری سكرتێری گشتی حزبی ئیسلامی عیراق، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینیان كردو له‌لایه‌ن شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین و ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ندو یه‌كێتی پێشوازیكرا.

له‌ دیدارێكدا، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین باسی له‌ ره‌وش و بارودۆخی ناوچه‌كه‌و ئه‌و پێشهات و رووداوانه‌ی روبه‌ڕووی ناوچه‌كه‌ بووه‌ته‌وه‌ كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ مێژووی پڕشكۆی پێكه‌وه‌ ژیانی نێوان پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌و ئایین و ئایینزاكانی شاری خانه‌قین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كرد، له‌ودیده‌شه‌وه‌ شێركۆ میروه‌یس رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كانی به‌گرنگ وه‌سفكرد له‌ پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان و پارێزگاریكردن له‌ خاكی نیشتمان.

وتیشی: هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتكردن بووه‌و قوربانی گه‌وره‌ی به‌خشیوه‌ له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئامانج و مافه‌ ره‌واكانی گه‌لی سته‌مدیده‌ی كورد، بۆیه‌ ئێستاش به‌هه‌مانشێوه‌ سنگی خۆیان كردووته‌ قه‌ڵغان له‌ پارێزگاریكردن و پاراستنی خاكی كوردستان و هاووڵاتیانی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان.

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند باسی له‌و ئاوارانه‌ كرد كه‌ روویان له‌ شاری خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری كردووه‌و تیشكی خسته‌سه‌ر هاوكاریكردنیان له‌ رێگه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بۆ دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی و ژیانێكی پڕئارامی و ته‌ندروست بۆیان.

لای خۆشیانه‌وه‌ وه‌فدی ئاماده‌بوو هه‌ڵویست و رۆڵی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینیان به‌گرنگزانی له‌ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان به‌بێ جیاوازی، هاوكات رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیان به‌رز نرخاند له‌ پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان و خزمه‌تكردن به‌و ئاوارانه‌ی كه‌ به‌هۆی هاتنی تیرۆرستان روویان له‌ خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری كردووه‌.

له‌ كۆتاییشدا به‌ڵێنیان دووپاتكرده‌وه‌ بۆ پشتیوانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌و مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرو ناحه‌زانی دیموكراسی.

PUKmedia  دیار جه‌وهه‌ر - خانه‌قین

1213171592014_1.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket